ژنانی پەرلەمانتار بە پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی"یەوە بەشداری گفتوگۆی بودجەیان کرد
پەرلەمانتارانی دەم پارتی بە دانانی پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر مێزەکانیان لە گفتوگۆکانی بودجەی وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا بەشدارییان کرد.
ئەنقەرە
گفتوگۆی بودجەی وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی لە کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجەی پەرلەمان دەستیپێکرد.
لە میانی گفتوگۆ لەسەر بودجە، پەرلەمانتارانی دەم پارتی پانکارتی "رێککەوتنی ئەستەنبوڵ ژیان دەهێنێت"، "دەستلەکارکێشانەوە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و وێنەی ژنانی کوژراویان لەسەر مێزەکانیان دانا.
پێش گفتوگۆکە، سەمرا دینچەر و سیبەل سویچموز، پەرلەمانتارانی جەهەپە بەتانییەکیان نیشان دا و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر کوشتنی ژنان. لەسەر بەتانییەکان ناوی ژنانی کوژراو نووسرابوو، سیبێل دینچەر پەیوەندی بە وەزیر مەحینور ئۆزدەمیر گۆکتاشەوە کرد و وتی: جەنابی وەزیر ئێستا کفن لەناو جانتاکانماندا هەڵدەگرین، لێرەدا ناوی ژنە کوژراوەکان نووسراوە.
محەمەد موش، سەرۆکی کۆمسیۆن، دەستوەردانی کرد و بە پەرلەمانتارە ناڕازیەکەی وت: "ئەمە ناوچەی تەقسیم نییە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پارێزگاری ئامەد، کە سەر بە ئاکەپەیە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" قەدەغە کرد.