ژنانی تونس داوای تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دەکەن
لە تونس دیاردەی توندوتیژی کە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بڵاودەبێتەوە بە توندوتیژی سیاسی کە حکومەت بەڕێوەی دەبات پێناسە دەکرێت و لە بەرامبەردا ژنانی تونس داوای جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانیان دەکەن.
نەزیهە بوسعیدی
تونس- هەرچەندە بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسیدا زیادی کردووە، بەتایبەتی دوای ڕاپەڕینەکانی ساڵی ٢٠١١ لە تونس، بەڵام لە ئاستی خوازراودا نییە، توندوتیژی سیاسیش بە شێوەیەکی سیستماتیک دژی ژنان بەکاردەهێنرێت.
هەروەها یاسای تونس دەستوەردانی سیاسی لە دژی ژنان بە توندوتیژی پێناسە دەکات، هەرچەندە یاساکان بە ڕوونی دیاری کراون، بەڵام جیاکاری ڕەگەزی لە وڵاتدا بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەشدا چالاکوان هادیە جەراد وتی: توندوتیژی سیاسی لە سەرەتای سەربەخۆییەوە تا ئێستا هەبووە، لەو سەردەمەدا ئەم توندوتیژییە ئەنجام دەدرا و ژنان لە هەڵبژاردن دوور خرانەوە، دواتر کاتێک یەکێتی ژنانی تونس دامەزرا دەنگی ژنان کپ کران و بۆچوونی ژنان قەدەغە کرا و ئەمەش بووە بەشێک لە توندوتیژی سیاسی دژی ژنان.
هادیە جەراد باسی لەوەشکرد، ژنانی تونس بەگشتی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوەو وتی: توندوتیژی خێزانی، توندوتیژی هاوژینان، توندوتیژی لە شەقامەکان، توندوتیژی رەوشتی، کوشتنی ژنان و توندوتیژی سیاسیش بە هەمان شێوە، ژنان لە کاتی دەسەڵاتدا ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، یەکێکیان لەبەر ئەوەیە کە لە ڕووی سیاسییەوە جیاوازە لە دەنگ و بۆچوونی ئێستا، ئەوی تریان لەبەر دژایەتی دەسەڵاتی پیاوەکانە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، لەبەرئەوەی ژنان سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆنن، ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و بە بیانووی جیاکاری یان ئەو پێوەرانەی بۆ ژنان داندراون، تووشی توندوتیژی دەبن.
لە کۆتایی قسەکانیدا هادیە جەراد وتی: پڕۆژەی ژنان بە گشتی پڕۆژەیەکی فێمینیستی سەرکەوتووە و هەر هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە بوونی کۆمەڵەی ژنان یان دەربڕینی خەونەکانیان و بە دیموکراتیزەکردنی توندوتیژی سیاسییە.
"توندوتیژی سیاسی لە تونس کاریگەری لەسەر ژنان و گەنجان هەبووە"
جەنین یەحیاوی لە کۆمەڵەی نەقاتع ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند ساڵی ڕابردوودا توندوتیژی سیاسی بەرامبەر بە ژنان زیادی کردووە و وتی: گەڕانەوەی گەورەمان بۆ دادپەروەری و ئازادی ژنان هەیە، هەروەها لە تونسدا ئاستەنگی زۆر بۆ ئەو ژنانە هەیە کە لە بواری سیاسیدا کاردەکەن، هەر جارێک بەشداری ژیانی گشتی و ناوچەی گشتی دەکەن، هەڕەشەیان لێدەکرێت، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەراسان دەکرێن، تەنانەت لەوانەیە ئەو پرسە ببێتە هۆی دەستگیرکردن، نموونەی ئەمەش عەبیر موسا کە بەهۆی بەشداریکردنی لە ژیانی سیاسیدا دەستگیرکرا، توندوتیژی سیاسی لە تونس کاریگەری لەسەر ژنان و گەنجان هەبووە، لە بەرەی سیاسیدا ئیتر دەستپێشخەری گەنجان نابینین بەهۆی ئەو کێشانەی کە سەرهەڵدەدەن، هەروەها هاندانی بەشداریکردن لە ژیانی سیاسیدا نییە، ئامادەبوونی ژنان لە پەرلەماندا بە تایبەتی لە دوای ساڵی ٢٠١١ و لە ئیدارەی وەزارەتەکان نەماون.
"کێشەکە لە سیستمی پیاوسالاریدایە"
چالاکوان بەختە قادری جەمور وتی: بۆ من توندوتیژی سیاسی دژ بە ژنان لە مێژە بوونی هەبووە و بەداخەوە ژنانی تونس هەر لە داگیرکردنی وڵاتەکەیانەوە خەباتیان بۆ ماف و ئازادییەکانیان کردووە، لە مێژووی ئێمەدا ژنانی خەباتکارو بەرخۆدێر هەن چونکە بەداخەوە هەموو سیستمەکانی وڵات توندوتیژیی سیاسی بەرامبەر ژنانکردووە و بەتایبەت دژی ژنانە، کێشەکە لە سیستمی پیاوسالاریدایە، سەرەڕای ئەمانە، ژنانی تونس وابەستەی مافەکانیان و گرنگی بوونیانن لە کۆمەڵگەدا. هەرچەندە دەرفەتی قسەکردن بە ژنان نادرێت، بەڵام ژنانی تونس بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن.
"ژنان لە دژی توندوتیژی سیاسی و ئابووری تێدەکۆشن"
بەختە قادری جەمور وتیشی: هەندێک پیاو هەن باوەڕیان بە یەکسانی ڕاستەقینە نییە، گۆشەگیری و سەختی سیاسیمان بینیوە، وەک کەسێک بەشداریم لە هەموو خۆپیشاندانەکاندا کردووە کە داوای ئازادی و مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیان دەکرد، وەک ژن زیاتر لە پیاوان ئەشکەنجە دەدراین، هەروەها تووشی دەستدرێژی زایەندی و زارەکی بووین، هەوڵمان دا ئەم یەکسانییە لە هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەدی بهێنین، بەڵام بەداخەوە هێشتا ڕێگاکە درێژە، ئەوەی دڵخۆشم دەکات ئەوەیە کە ژنانی گەنجی ئەمڕۆ پڕن لە ڕوانگە و کار بۆ سەپاندنی بوونی خۆیان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سیاسی و ئابووری.