داوا دەکرێت عێراق کار بۆ ڕاوەستاندنی سزای سێدارەی وریشە مورادی بکات
لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق کراوە، داوا دەکرێت، کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای له‌سێداره‌دانی وریشه مورادی بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
٦٠ کەس لە ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی لە نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا، کە ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراقیان کردووە، داوا دەکەن، بەپەلە کار بکات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای له‌سێداره‌دانی وریشه مورادی.
لە نامەکەدا واژۆکاران دەڵێن: "ژنه تێكۆشه‌ری كورد و خه‌باتگێڕی مافی ژنان له ئێران (وریشه مورادی) کە خه‌ڵكی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانە، به‌هۆی خه‌بات و هه‌ڵسوڕانی له بواری مافه‌كانی ژن، له دادگای باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی بەسەردا سەپێندراوە، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك له ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانی مه‌ده‌نی، وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره به ناڕه‌وا ده‌زانین، داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی سه‌ركرده‌ی نه‌مر و كۆچكردوو، ره‌وانشاد مام جه‌لال بتوانن پێگه و كه‌سایه‌تی خۆتان به‌كاربهێنن و داوا له به‌رپرسه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن، ئه‌و سزایە هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
ڕاشیانگه‌یاندووه كه "دڵنیاین كه به‌ڕێزتان و خانمی یه‌كه‌می عێراق، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خه‌مخۆری ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌ی ئێمه‌ن و ژیانی ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره ده‌پارێزن".
واژۆکارانی نامەکە؛
١- رێکەوت ئیسماعیل - نووسەر و وەرگێڕ
٢-نەورۆز سعید عباس - چالاکوانی مەدەنی
٣- ئارام سعید - میدیاکار
٤-چۆمان هەردی - نووسەر و ئەکادیمی
٥-شوان محەمەد - رۆژنامە نووس
٦-رەحمان غەریب - چالاکوانی مافی مرۆڤ
٧-نهاد قازی - - چالاکوانی مافی مرۆڤ
٨-عوسمان زیندانی - چالاکوانی سیاسی و سەندیکایی
٩- علی مەحمود - چالاکوانی مافی مرۆڤ
١٠-دارا شێخ یەحیا - چاودێری سیاسی
١١-فائزە فواد - وەرگێڕ
١٢-خەندە رەشاد - راوێژکاری یاسایی
١٣- شیرین یونس - مامۆستای زانکۆ
١٤-عبدالرزاق شریف - نووسەر و رۆژنامەنووس
١٥-نەهرۆ عەڵایی - میدیا کار
١٦-رەسول عەلی عەزیز - چالاکوان
١٧-مەریوان زەندی - چالاکوان
١٨-دڵشاد رەمەزان - میدیا کار
١٩-عەباس نادر قادر - نووسەر
٢٠-هۆشەنگ بابا عەلی - پێشمەرگەی دێرین
٢١-بایەزید کەریم - چالاکوانی مەدنی
٢٢-گوڵی سەلیم - چالاکوان
٢٣-ڕوبار خالد محەمەد - شانۆکار
٢٤-چیمەن ئیسماعیل - شێوەکار
٢٥-کامەران کارگەچی - شێوەکار
٢٦-ئاڤان عومەر - شێوەکار
٢٧-عوسمان قادر ئەحمەد - شێوەکار
٢٨-شانۆ ئازاد صالح - شێوەکار
٢٩-زانا رەسول - شێوەکار
٣٠-ئاڤان عومەر - شێوەکار
٣١-شیلان جەلال دەرگەڵەیی - وەرگێڕ
٣٢-خۆشی شەوقی - شێوەکار و مامۆستا
٣٣-دیاری محەمەد قادر - چالاکوانی مەدەنی
٣٤-شیرین حسێن - چالاکوان
٣٥-ئامینە خانەقینی - میدیاکار
٣٦-رێگا نەصرالدین - چالاکوان
٣٧-یوسف ئەحمەد - چالاکوان
٣٨-هۆشمەند زەردەشتی - مامۆستا
٣٩-شێرکۆ قادر - چالاکوان
٤٠-عدنان فریق - نووسەر
٤١-کنێر عەبدوڵا - نووسەر
٤٢-عادل عەلی سەلام - نووسەر
٤٣-هێمن حەمید شەریف - نووسەر
٤٤-باهر محمود کریم - نووسەر
٤٥-معتصم ساڵەیی - نووسەر
٤٦دانا عسکر - نووسەر
٤٧-سیف ا‌لدین صابر - نووسەر
٤٨-محمد سعید - نووسەر
٤٩-بەناز کوێستانی - نووسەر و شاعیر
٥٠-مستەفا زاهیدی - نووسەر و وەرگێڕ
٥١-معتصم محمد رمضان - نووسەر و وەرگێڕ
٥٢-ئاشتی عەدۆ - هونەرمەند
٥٣-محەمەد هاشم طالب - هونەرمەند
٥٤-نیگار ئەبو بەکر - هونەرمەند
٥٥-مەریوان جەلال - پەیکەرساز
٥٦-سەنگەر عەبدوڵا - وێنەگر
٥٧-رفیق صابر - مامۆستای زانکۆ
٥٨-خەندە مامەند - مامۆستا
٥٩-نەبیل محمد سعید - مامۆستا
٦٠-ناسک خورشید - پارێزەر