لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی ئیدر ٢٥ قوتابی ژەهراوی بوون
٢٥ خوێندکاری ئامادەیی تەکنیکی و پیشەیی نەنە خاتوون لە بەشە ناوخۆییەکی شاری ئیدر بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراکەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/11/20241108-20241108-20241108-dqeq-jpgb28dd4-image-jpga78589-image-jpg670918-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
٢٥ قوتابی کە لە بەشە ناوخۆیی ئامادەیی تەکنیکی و پیشەیی نەنە خاتوون لە شاری ئیدر لە باکووری کوردستان دەمێننەوە، بەهۆی تێکچوونی دڵ و ڕشانەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەو خوێندکارانەی کە سەر لە بەیانی دۆخی تەندروستیان تێکچووە، بە ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس کە لەلایەن ئیدارەی قوتابخانەوە پەیوەندییان پێوە کردبوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بە گومانی ژەهراویبوونی خۆراک چارەسەریان بۆ کراوە.
دیاری کرا کە باری تەندروستی خوێندکارەکان باشە و دوای تەواوبوونی چارەسەرەکەیان دەرچوون.