سزای قورس بەسەر نەسیم غوڵامی سیمیاریدا سەپێندرا

نەسیم غوڵامی سیمیاری، یەکێک لە ناڕازیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، سزای ٦ ساڵ زیندانی و ٢٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ ئەنگورانی زەنجان و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپێندرا، ئەم سزایە دوای چەند مانگێک لە دەستبەسەرکردن و فشار بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ نەسیم غوڵامی سیمیاری، یەکێک لە خۆپیشاندەران و دەستگیرکراوەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" و زیندانییەکی زیندانی ئەڤین، بە ٦ ساڵ زیندانی، ٢٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ ئەنگوران زەنجان، ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپێندرا، ئەم سزاە دوای چەند مانگێک لە دەستبەسەرکردن و فشار بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ دەرچووە.

 

 

نەسیم غوڵامی سیمیاری، چالاکوانی ناڕازی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە تۆمەتی "یاخییبوونی" لێدراوە و بە لە بەرچاوگرتنی ناڕەزایەتی و گرتنە بەربڵاوەکانی پەیوەست بەم ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕییەوە، یەکێکە لەو هەزاران کەسەی لە ماوەی ئەو ڕووداوانەدا گیراون.

 

بەپێی بڕیاری دادگا، لە ماوەی دوورخستنەوەکەدا، نەسیم غوڵامی سیمیاری دەبێت بە شێوەیەک بژی کە لە هەر جۆرە پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی و مامەڵەکردن و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بێبەش بێت، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا فشارێکی توندی هێزە ئەمنییەکان بۆ دانپێدانانی زۆرەملێی لەسەر بووە و ناچار بووە ئەو دانپێدانانە دیکتاتۆرانەی لەبەردەم کامێرادا بخوێنێتەوە.

 

دوای دەستگیرکردنی نەسیم غوڵامی سیمیاری بۆ ماوەی ٤ مانگ لەژێر ئەشکەنجەدا لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرا، سەرەڕای ئەنجامدانی دوو دانیشتنی دادگا، بەڵام ماوەی ٤٨٢ ڕۆژە بەبێ ئەرکێکی دیاریکراو لە دەستبەسەریدا بووە، دوێنێش بڕیاری کۆتایی ڕاگەیەندرا.

 

سزای قورسی ئەم هاووڵاتییە ناڕازییە جارێکی دیکە گوشارە قەزایی و ئەمنییەکانی سەر چالاکوانان و ناڕازیانی سەرهەڵدانی ئازادی" نیشان دەدات، کە ڕووبەڕووی سەرکوتێکی توند و دەستبەسەرکردنی درێژخایەن بوونەتەوە.