سارا دڵدار زیندانی سیاسی بەهۆی چارەسەر نەکردنی برینەکانییەوە لە زینداندا گیانی لەدەستدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە، زیندانی سیاسی سارا دڵدار کە بە برینی سەختەوە لە زیندان ڕاگیرابوو، بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانی سیاسی سارا دڵدار، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا بە گولـلە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بریندار بووە و لە زینداندا هێڵرایەوە، بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی، یەکێک لە هاوڕێکانی سارا دڵدار کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، سارا دڵدار دوای ئەوەی بریندار دەبێت، دەستگیر دەکرێت و لە زینداندا دەهێڵرێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی زیندان ڕێگەیان نەداوە برینەکەی سارا چارەسەر بکرێت، بارودۆخەکەی خراپتر بووە و ژیانی لەدەستداوە.

 

سارا دڵدار وەک چالاکوانێک بەشداری ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها لە کاتی لێکۆڵینەوەدا توندوتیژی جەستەیی و دەروونی بەرامبەر ئەنجام دراوە.