کەژەکە: سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی شەرناخ دژی هێرشی زایەندی دەکەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، پاش هەڵبژاردن چەتەکانی دەستیان دایە تاوانی ڕەگەزی و شەڕی تایبەت دژی ژنانی کورد، پێویستە لەهەر شوێنێکی کوردستان هیرشی ڕەگەزی هەبێت، بە خۆپاراستن وەڵام بدرێتەوە.
ناوەندی هەوال
ئەفسەی پسپۆڕ ز.چ لە شەقامی ئۆرمان لە گەڕەکی دیجلە لە ناوەندی شرناخ ژنێکی هەراسان کرد و لەلایەن هاوڵاتیانی دەوروبەرییەوە لێیدرا، کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان لەبارەی بەرخۆدانی گەلی شرناخ کە شەوی ڕابردوو لە دژی هێرشی زایەندی بۆ سەر ژنانی کورد ئەنجامدرا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو هێرشە داگیرکاریانەی کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە چوارچێوەی پلانی لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان ئەنجامی دەدات، بە جێبەجێکردنی شەڕی تایبەت لە هەموو بوارەکانی سەربازی، سیاسی، کۆمەڵگەیی و کولتووری ئەنجام دەدرێن، هەوڵ دەدات گەلی کورد لە هەموو بەها و ئامڕازەکانی خۆپاراستن بێبەش بکات، تا گەلی کورد بێ ناسنامە و بندەست بهێڵێتەوە،. بەم جۆرە ڕژێمی قڕکەر لە هەموو گۆڕەپانێکدا پلانی کودەتا و داگیرکاریی خۆی ئەنجام دەدات، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دوژمنی گەلانی هێژای کوردستانە، ژن و گەنجانی شکۆداری کورد بە خۆپاراستن و پاراستن و بەرخۆدانی بێ وێنە لە مێژووی جیهان و مرۆڤایەتییدا خۆیان ناساندووە، ئەو ژیانە ئازادەی بە بەرخۆدانی ٥٠ ساڵە بەدەستهاتووە، ئەم ڕژێمە لەڕێگەی چەتەکانی شەڕی تایبەت و بزووتنەوە سۆسیال-چاندییەکانەوە مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی و سیخوڕێتی و بەتاڵکردنەوەی کولتوورو کۆمەڵگە بڵاودەکاتەوە، بەم جۆرەش ڕاستەوڕاست ژن و گەنجان دەبنە ناوەندی بەئامانجگرتنی ئەم ڕژێمە فاشیستە
تاوانی هێرشی ڕەگەزی ئەنجام دەدرێت
شۆڕشی دیموکراتیک و بەرخۆدان کە تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوڕەست لەڕێگەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"یەوە پەرەیان پێ داوە، هێڵی ئازادی ئەم سەردەمە دیاری دەکەن. ژنانی کورد و عەرەب و تورک و فارس و ئەرمەنی و سریانی و هتد بوونەتە خاوەنی هێزی خۆیان و چارەنووسی جیهان دیاری دەکەن، بۆیە ئەم پارادایمە هیزە هەژموونی و پیاوسالارییەکان دەترسێنێت و دژی ژنانی کورد و تەڤگەری ئازادی، لە کەایەتی ئاکەپە-مەهەپەدا هاوپەیمانییەکی شاراوە لە شێوازی داعش پێش دەخەن، بە هەزاران سەرباز و پۆلیس و جەردەوان و سیخوڕ و داعش، توندوتیژی دژی ژنان جێبەجێ دەکەن و بەم ئامانجەوە دەیانەوێت ڕێگە بگرن لە چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک، کە لەسەر بناغەی ئازادی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش دەکەوێت، ژیانی ژنی کورد و تورک و عەرەب و فارس بە سەربازی دەکەن، لە ئەنجامی ئەمەش توندوتیژی سەر ژنان و هەژاری و کۆیلایەتی پەرەدەسێنێت، بەم مانایە، هێرشی قڕکردن و هێرشی ڕەگەزی دژی ژنانی کورد، مانای قڕکردن و توندوتیژییە دژی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سڵاو لە بەرخۆدانی خۆپاراستنی گەلە سەربەرزەکەمان دەکەین
لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنێکی شۆڕشگێڕانەی دیموکراتیک بەڕێوەچوو و گەلەکەمان بە بەرخۆدانە شکۆمەندەکەیان دژی قەیومەکان نموونەی خۆپاراستنێکی بەرچاویان نیشان دا، یەکێک لەو شوێنانەی کە بە دڕندانەترین شێواز داگیرکرا، شرناخ و گەلی قارەمانی بۆتان بوون، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ئیرادەی گەلی شرناخ لە لایەن ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە هەنگاوێکی داگیرکاری زەوتکرا، هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە تەنها ئیرادەی گەلی شرناخ دەستی بەسەردا گیراوە. ئەگەر ئیرادەی گەل لە هەر شوێنێک لە لایەن دەیان هەزار سەرباز و پۆلیسەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، مانای وایە ئیرادەی هەموو وڵات دەستی بەسەردا گیراوە، بەم مانایە، پێوەری سەرکەوتنێکی دیموکراتیک لە هەڵبژاردنەکاندا، گەڕاندنەوەی ئیرادەی دەستبەسەرداگیراوی گەلی شرناخە لەڕێگەی تێکۆشانی هەموو هێزە دیموکراتیک و ئۆزپۆزیسیۆنەکانەوە.
پاش ماوەیەکی کەم لە هەڵبژاردنەکان، چەتەکانی تاوانی ڕەگەزی دژی ژنان، دەستیان بە شەڕی تایبەت کرد، لە دژی هێرشێکی ڕەگەزی بۆ سەر ژنێکی کورد لە شرناخ، خۆپاراستن دژی هێزەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک نیشان درا، ئەو شۆڕشە دیموکراتیکەی گەلەکەمان لە هەڵبژاردن پیشانیدا و بەرخۆدانی خۆپاراستنی گەلی شرناخ شکۆدارانە بوو، سڵاو لەم بەرخۆدانە دەکەین، مێژوو دیسانەوە دەریخست، هیچ هێز و دەوڵەتێک گەورەتر نییە لەو گەلەی کە بەڕێوەبردن و خۆپاراستنی خۆی دەپارێزێت، دیسان سەلمێندرایەوە، گەلی کورد بووەتە خاوەنی ئیرادەیەکی نەبڕاو، ئەم ئیرادە و ئارەزووی ئازادییە هەرگیز ناوەستێنرێت.
لە دژی شەڕی تایبەت بانگی پاراستن
لەسەر ئەم بنەمایە بانگەواز لە هەموو گەلانی کوردستان و ژنان و تەڤگەرەکانی ژنان و گەنجان دەکەین، هەمووان دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت، دراوسێ و هاوڕێ و مناڵانی خۆیان هۆشیار بکەنەوە، دەوروبەری خۆیان لە شەڕی تایبەت بپارێزن، ئەمە شەڕی شکۆیە و نابێت بهێڵن دەست بۆ شکۆمان ببەن، بزووتنەوەکانی ژنان و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان، دەبێت بە هەموو جۆرە هۆشیاری و پەروەردە و ڕێکخستن و چالاکییەکی خۆپاراستن، دژی کارەکانی شەڕی تایبەت سەفەربەر بن، پێویستە دامەزراوە و کارمەندانی دەوڵەتی میتینگەر لەڕووی کۆمەڵگیەیی و کولتوورییەوە گۆشەگیر بکرێن. پێویستە هەموو هاوڵاتییەکی کورد دژی گرووپەکانی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی و هێرشی ڕەگەزی بۆ سەر ژنان و گەنجانی کورد، ڕاستەوخۆ خۆپاراستن نیشان بدەن، پێویستە هیچ ژنێکی کورد هێرشی سەر شکۆی خۆی قبووڵ نەکات و دەمودەست خۆی بپارێزێت.
بانگەواز لە بزووتنەوەکانی ژنان و گەلانی چوار پارچەی کوردستان و لایەنە دیموکراتیکەکانی تورکیا دەکەین، دژی هێرشی داگیرکاری سەر گەلی شرناخ بوەستنەوە و وەک ڕۆژەڤی سەرەکی تێکۆشانی دیموکراسی تورکیا لێی بڕوانن، بەم واتایە، شرناخ وەک ئامەد و ئێلح و موش و ڕەحا و ماردین و ئیدر و ئیستەنبوڵ و ئەزمیر و مێرسینە. شرناخ، ڕۆژئاوا و باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. وەرن با شرناخ بکەینە ناوەندی تێکۆشانی دیموکراتیک و لە بۆتانی شکۆدارەوە بەرخۆدانی ژنان بڵندتر بکەینەوە.