ئەو پۆلیسەی لە شرناخ ژنێکی هەراسان کردبوو، لەلایەن هاوڵاتیانەوە لێی درا

دوای ئەوەی پۆلیسێکی پلە بەرز دەستدرێژی کردە سەر ژنێک لە شرناخ، لەلایەن خەڵکەوە هێرشی کرایە سەر و لێی درا.

شرناخ

 

بەپێی زانیارییەکان پۆلیسێکی چاوەش لە ناوچەی دیجلەی سەر بە شرناخ، لە شەودا دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێک، دوای ئەوەی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە پێی دەزانن، دەستوەردان دەکەن و هێرش دەکەنە سەر پۆلیسەکە و لێی دەدەن.

 

دواتر پۆلیسەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و ڕاگەیەندراوە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

قایمقامی شرناخ ڕایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە بارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و ٤ کەسیش دەستبەسەر کراون.