ژنێکی گەنج دەستدرێژی کرایە سەر

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا باوکی کچێکی کوردیان دەستگیر کرد کە لەلایەن دانیشتوانی شاری عەفرینەوە دەستدرێژی جەستەیی کرابووە سەر کچەکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

سێ کوڕی دانیشتووانی گوندی کوسانلی سەر بە ناحیەی ڕاجۆی شاری عەفرین کە لەلایەن تورکیا داگیرکراوە، دەستدرێژی جەستەییان کردە سەر کچە کوردێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی ئافد شاهین سیدۆ.

 

داگیرکەری تورکیا، باوکی منداڵەکەی دەستگیرکرد بەهۆی بەرگریکردن لە کچەکەی و پاراستنی لە دەستدرێژی جەستەیی.

 

جگە لەو تاوانانەی کە داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی لە عەفرینی داگیرکراو ئەنجامی دەدەن، وەک کوشتن، ڕفاندن، دزی، تاڵانکردن و دەستدرێژی، عەفرین لە هەڵکشانی شەپۆلێکی هێرشی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکاندایە، بەتایبەتی دژی منداڵان .

 

لە 13ی ئاداردا، ئەحمەد مامۆ لەلایەن دانیشتوویەکی عەفرین کە خەڵکی شاری ئیدلیبە کوژرا، هەروەها لە نزیکی جەژنی نەورۆزدا تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە بە تەقەیەک کە بەر سەری کەوتبوو جگە لەوەش شوێنەواری چەقۆ لەسەر جەستەی هەبوو دۆزرایەوە.