مانگرتن لە خواردن لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوامە

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد و داوای "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن، لە ڕۆژی حەوتەمدا بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

مانگرتن لە خواردن لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی جۆری ئیمراڵی F و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی، لە ١٠٤ زیندانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکردو بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە بەردەوامە.

 

مانگرتن لە خواردن، وەک بەشێک لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردووە، تا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی گۆشەگیر کراوە و ماوەی ٣٢ مانگە ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانیدا کۆببێتەوە.