نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدرا

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵی شاری سلێمانی، نەشتەرگەرییەک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگمەنە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەركەوتوویی ئەنجامدراوە و نەخۆشێک لە مردن ڕزگاری بووە.

 

لە بڵاوکراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی، بەهەوڵ و ماندبوونی پزیشكانی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و ستافی تەندروستی ئەو نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخونێبەر بۆ هاووڵاتییەک ئەنجامدراوە و لە مردن ڕزگاری بووە.

 

پزیشک شکار رەئوف لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەریی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە شاری سلێمانی ئاشکرایکرد، توانراوە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ گەنجێک، کە بریتیبوو لە گۆڕینی شاخوێنبەری سنگ کە تووشی هەوکردنی بەشی خوارەوەی شاخوێنبەر ببوو.