کاردانەوەی تەرانە عەلیدۆستی بەرامبەر بە دەنگۆی ڕۆیشتنی لە ئێران
تەرانە عەلیدۆستی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک ڕایگەیاند کە لە ئێرانە و هیچ نیازێکی نییە وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/07/20230708-20230708-tranh-lydwsty-bh-shayghat-khrwj-aw-az-ayran2023-7-8-jpg80e42d-image-jpg36046b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
تەرانە عەلیدوستی، ژنە ئەکتەری ئێرانی لە بەرنامەی "ترێدز"دا لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن ئێرانی بەجێهێشتووە، نووسیویەتی: "من خەڵکی ئێرانم و پاسپۆرتەکەم لە دەستی ئیتلاعاتدایە، هەروەها ڕایگەیاند: "تەنانەت ئەگەر واشنەبووایە، من لە ئێران نەدەڕۆشتم."
تەرانە عەلیدۆستی یەکێکە لەو کەسایەتییە دیارانەی کە پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کردووە و لە هەمان کاتدا لەگەڵ خەباتی خەڵک دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن حکومەتەوە دەستگیرکراوە.
چالاکی خۆی لە بەرنامەی ئەیلیکترۆنی نوێی "ترێدز" بەم پۆستە دەستی پێکردووە: سڵاو؟ ئێمە هێشتا لە ژیانداین و بێگومان ژن، ژیان، ئازادی.