یاریکردنی منداڵان لە ژینگەی کراوەدا دڵڕاوکێیان کەم دەکاتەوە

ئەکادیمیای ئەمریکیی پزیشکانی منداڵان ئاماژە بەوەدەکات، یاریکردن لە ژینگەی کراوە بۆ منداڵان گرنگەو وادەکات کەمتر تووشی دڵەڕاوکی ببن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکادیمیای ئەمریکیی پزیشکانی منداڵان "AAP" ڕایگەیاند، ئەو منداڵانەی هەفتانە دوو جار لە ژینگەی پارک و گۆڕەپانە کراوەکاندا وەرزش و یاری دەکەن کەمتر تووشی دڵەڕاوکێ و ناڕێکییە دەروونییەکان دەبن.

 

پزیشک مۆنیک جۆنا سۆیلۆ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەکرد، منداڵان حەز بە یاریکردن لە ناوچەی کراوە دەکەن و سوودی بۆ لایەنی دەروونی و جەستەیی منداڵ دەبێت.

 

ڕینمایی دایکان و باوکان دەکات و وتویەتی: ئەو منداڵانەی پێیان نەگرتووە دەکرێت بە عەرەبانە بەناو دارستان و پارکەکاندا پیاسەیان پێبکرێت، لەپێناو ئەوەی ئاشنابن بە دەنگی باڵندەکان، بۆنی گەڵا و گوڵەکان.