وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند

وەزارەتى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، ژمارەى تووشبووان بە تاى خوێنبەربوون لە سەرەتاى ئەمساڵەوە گەیشتووەتە ١٣٩ کەس و ٢٠ تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە ڕاگەیەىدراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە لە سەرەتای ئەمساڵەو ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ ١٣٩ کەس زیادی کردووە کە ٢٠یان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها پارێزگاى زیقار لە ڕیزبەندى یەکەمى تووشبووانى ئەو پەتایەیە و لە کۆى ٤٠ تووشبوو، ٦ یان گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو بەسرە لە ڕیزبەندى دووەمدایە ٢٢ تووشبوون و سێ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، پارێزگاى موسەننا لە ڕیزبەندى سێیەمدایە ١١ تووشبوون و سێ گیانلەدەستدان هەیە.

 

ئەوە لە کاتیکدایە ساڵى ٢٠٢٢ پارێزگاى زیقار زۆرترین ژمارەى تووشبوانى بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرد، کە ١٦٢ کەس بوون، ٤١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.