ئەردۆغان لەلایەن کۆمەڵەی دژە ژنەوە پشتیوانی دەکرێت
کۆمەڵەی ئیسماعیل ئاغا لە دامەزراوەی هیرانور، کە لە تەمەنی ٦ ساڵیدا هاوسەرگیریان بە هـ.ک.گ. کرد و چەندین ساڵ دەستدرێژی کرایەسەر، لە هەڵبژاردندا پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/04/20230429-20230429-20230429-ismailaga-jpgb50e79-image-jpg06be08-image-jpg388feb-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ئیسماعیل ئاغای سەر بە دامەزراوەی هیرانور، کە لە تەمەنی ٦ ساڵیدا هاوسەرگیریان بە هـ.ک.گ. کرد و چەندین ساڵ دەستدرێژی سێکسی کرایەسەر، بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری تورکیا پشتیوانی لە تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە دەکەن.
جێی ئاماژەیە هـ.ک.گ. کە لە تەمەنی ٦ ساڵیدا هاوسەرگیری پێکراوە، کچی یوسف زیا گوموشەل، دامەزرێنەری دامەزراوەی هیرانوری سەر بە ئیسماعیل ئاغایە و لەگەڵ کادر ئیستەکلی، ئەندامی کۆمەڵەکە هاوسەرگیری پێکراوە و لەو تەمەنە منداڵەوە ڕووبەڕووی ئازار و دەستدرێژی سێکسی کراوەتەوە.