ئاستی ئاوی دەریاچەی ئورومیە کەمی کردووە

بەرپرسی پەیمانگای توێژینەوەی ئاو لە وەزارەتی وزە ڕایگەیاند، تێڕژانی ئاو ناو بۆ دەریاچەی ئورومیە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ئاو لە وەزارەتی وزە ڕایگەیاند کە تێڕژانی ئاو بۆ دەریاچەی ئورومیە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ٪٧٠ بەهەڵمبوون بۆ بارانبارینی تۆمارکراو، کەمبوونەوەی تێڕژانی ئاو بریتییە لە یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ ناو دەریاچەکە.

 

بەرپرسی پەیمانگای توێژینەوەی ئاو لە وەزارەتی وزە بۆ نۆژەنکردنەوەی دەریاچەی ئورومیە ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی هۆکاری کەمبوونەوەیەی ئەم دواییەی تێڕژانی ئاو بۆ ناو ئەم دەریاچەیە نەداوە و ئاماژەی بەوەکردووە بوژانەوەی ئەم دەریاچەیە بەندە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بارانبارین.

 

کەمبوونەوەی بەرچاوی تێڕژان و هاتنە ژوورەوەی ئاو بۆ دەریاچەی ئورومیە بووەتە هۆی دابەزینی کوالیتی ئاوی دەریاچەکە و دروستبوونی قەیرانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە دەریاچەکەی ڕووبەڕووی ئاستەنگیی کردوەتەوە.

 

هۆکاری کەمبوونەوەی تێڕژانی ئاو بۆ ناو ئەم دەریاچەیە هێشتا دیار نییە و سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی ئاو لە وەزارەتی وزە ڕایگەیاند بوژانەوەی دەریاچەکە بەندە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بارانبارین.

 

لێدوانەکانی ئەم بەرپرسە حکومییە لە کاتێکدایە کە شارەزایان و چالاکوانانی ژینگەپارێزی باس لەوەدەکەن کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی وشکبوونی دەریاچەی ئورومیە پلانی هەڵەی ڕژێمی ئێرانە کە لە ساڵانی ڕابردووەوە بەردەوامە، ئەو بەرنامانەی کە لەگەڵ پرەنسیپەکانی ژینگەدا ناگونجێن بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی هاتنی ئاو بۆ دەریاچەی ئورومیە و زیادبوونی بەهەڵمبوون.

 

سەرەڕای ئەو هەوڵانەی کە بۆ نۆژەنکردنەوەی دەریاچەی ئورومیە دراون، بەڵام تا ئێستا پلانەکانی حکومەت شکستی هێناوە و ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە، گواستنەوەی ئاوی ڕووبارە بچووکەکانی زاب و ڕووبارەکانی دیکە بۆ ئەو دەریاچەیە، یەکێکە لەو پلانانەی کە پێدەچێت سەرکەوتوو نەبووبێت لە بوژانەوەی دەریاچەی ئورومیە و وە لە شوێنەکانی تریشدا دەبێتە هۆی قەیرانی نوێی ژینگەیی.