گەوهەر ئەشقی: داوا لە خەڵک دەکەم بە دەستی کۆماری ئیسلامی فریو نەخۆن

گەوهەر ئەشکی دایکی سەتار بەهەشتی لە پەیامی نەورۆزدا بۆ عەلی خامنەیی وتی؛ ئێران میراتی باوکت نییە، تا هەرچیت بوێت لەگەڵ ئەم وڵاتە بیکەیت.

ناوەندی هەواڵ

 

گەوهەر ئەشقی، دایکی سەتار بەهەشتی لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کە ئاراستەی عەلی خامنەیی کردووە، دەڵێت: "ئێوە و هاوکارەکانتان نۆکەری ئێرانن".

 

ناوبراو لە پەیامی ڤیدیۆیی خۆیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە نەورۆز ئەو کاتەیە کە کۆماری ئیسلامی دەڕوخێنرێت، وتی: عەلی خامنەیی قسەی دایکێکی داواکاری دادپەروەریی بە جددی وەربگرە، تۆ لەسەر خوێنی گەنجان دانیشتوویت، هەموو گەنجەکانت کوشت، دایکانت دڵتەنگ کرد، هیوادارم لەناوبچیت.

 

لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە عەلی خامنەیی ڕقی لە ئێران و مێژووەکەیەتی، دەڵێت: کۆماری ئیسلامی لەناوچووە، ١١ ساڵە دەنگی من بێدەنگ نەکراوە، ئێوەش ناتوانن بێدەنگم بکەن.