پەرستارێکی کینی خەڵاتێکی ٢٥٠ هەزار دۆلاری جیهانیی بردەوە
پەرستارێکی کینی کە لە دژی خەتەنەکردنی مێینە وەستاوەتەوە، خەڵاتی پەرستاری ٢٥٠ هەزار دۆلاری لە وڵاتی دوبەی پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ
ئانا قابیلی دوبا، ٣١ ساڵ خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەشی پەتاناسی و دامەزراوەیەکی خێرخوازی دامەزراندووە بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای ژنان و فێرکردنی ژنان و منداڵان لە شاری مارسابیتی وڵاتی کینیا.
لە قوتابخانەیەکدا لە گوندەکەیدا، ئانا قابیلی دوبا دایک و باوکان هۆشیار دەکاتەوە دەربارەی کێشە سەرەکیەکانی تەندروستی سێکسی و زیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە و زیانەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵدا، لە بارەی خەتەنەکردنی ژنانەوە دەڵێت: باسکردنی خەتەنەکردنی مێینە بە گشتی ئاسان نییە. لەبەر ئەوەی من ژنم و لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا دەژیم، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەم تا بەرگری لە ژنان بکەم.
لەسەر داکۆکییەکانی لەسەر مافەکانی ژنان، ئانا لە شاری دوبەی، خەڵاتێکی ٢٥٠ هەزار دۆلاری لە بواری پەرستاریدا پێبەخشرا.