دژی داگیرکاری داوا دەکرێت بڕژێنە شەقامەکان

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، ناڕەزایەتی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا نیشاندا و بانگەوازی لە ژنان، کوردانی ئەوروپا و هێزە دیموکرات و ئازادیخوازەکان کرد بڕژێنە شەقامەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دەوڵەتی تورکیای فاشیست هێرشێکی داگیرکاری نوێی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و کۆرەژارۆ لە هەرێمەکانی پاراستی مەدیا دەستپێکرد. سەرەتا دەمانەوێت دوا وشەی خۆمان بڵێین ئەویش ئەوەیە کە هیچ هێرشێک لە دژی ئیرادەی گەلی کورد سەرناکەوێت، دروشمەکانی ئازادی دەپارێزرێت و ڕێپێوانی ئازادی ڕێگری لێناکرێت و هێرشەکان تێکدەشکێنرێن".

 

شەوی ڕابردوو، ١٧/١٨ی نیسان، دەوڵەتی تورکیا بە چڕی ناوچەکانی شیلادزێ، ئامێدی و دێرەلوکی بۆردومانکرد بە پێی ڕێککەوتنەکانیش پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا دەکات، شەوی ڕابردوو پەدەکە هێزێکی زۆری ئاڕاستەی شیلادزێ و دێرەلوک کردووە لە نزیک سنوری کوڕەژارۆ، بە پێی ڕاگەیاندراوێکی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ٨ سەربازی دەوڵەتی تورکیا لە ئەشکەوتی برینداران لە هەرێمی زاپ سزادران.