ژنانی گەنجی ئەفغانستان چالاکییان دژی داخستنی قوتابخانەکان ئەنجامدا
ژنانی گەنجی ئەفغانستان پانکارتی "ئێمە بچینە قوتابخانە"یان بەرزکردەوە و چالاکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ناوەندی هەواڵ
لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان ژنانی گەنج کە ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە قوتابخانە و دەست بە خوێندن بکەن، لە بەردەم قوتابخانەی ئامادەیی سەید ئەلشوهەدا چالاکیان ئەنجامدا.
ژنانی گەنج کە لە پۆلەکانی شەشەم و بەرەو سەر دەخوێنن، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە قوتابخانەکان، ناڕەزایەتییان لەبەردەم قوتابخانەکەیان نیشاندا و پانکارتی ئێمە بچینەوە قوتابخانە"یان بەرزکردەوە و خوێندکارانی دیکە بەشداری چالاکییەکەیان کرد.
چالاکوانان داوایان لە دایکان و باوکانی ئەفغانی کرد کە پشتگیری مافی خوێندنی کچان بکەن و داوای لابردنی کۆت و بەندی تاڵیبانیان کرد، سومەییە حەقکۆ، خوێندکاری قوتابخانەی سەید ئەلشوهەدا، ئاماژەی بەوەدا کە دەیەوێت بچێتە قوتابخانە و وتی: هیوادارم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کاربکەن بۆ گەڕانەوەی کچان بۆ قوتابخانە و تیشکیشی خستەسەر بێدەنگی ڕای گشتی لەمەڕ ڕووداو و ڕێگرییەکانی لە ئەفغانستان بەڕێوەدەچێت.
ئەندامانی تەڤگەری ئازادی و دادپەروەری ژنانی ئەفغانیش ئیدانەی قەدەغەکردنی پەروەردەی کچانی تاڵیبانیان کرد، لە بەیاننامەیەکدا وتیان: "تاڵیبان کچانی بێبەشکردووە لە سەرەتاییترین مافەکانیان و مافە بنەڕەتییەکانی نیوەی کۆمەڵگای ئەفغانی پێشێل کردووە" لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە بە توندی داوا لە حکومەتی تاڵیبان دەکەین کە دەرگاکان بە ڕووی خوێندنگاکانی کچاندا بکەنەوە".
قوتابخانەی سەید ئەلشوهەدا کوێیە؟
قوتابخانەی ئامادەیی سەید ئەلشوهەدا یەکێک بوو لە ناوەندەکانی بەر هێرش و پەلامارەکانی ساڵی ڕابردووی داعش کەوت، بەهۆیەوە ١٠٠ کەس کوژران و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە خوێندکارە کچەکان بوون.
ت.پ