تۆمەتبارێکی ڕفاندنی منداڵان لە کەرکوک دەستگیر کرا
هەواڵگری عیراقی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان لە كەركوك دەستگیرکردووە كە كاری ڕفاندنی منداڵان و دەستدرێژی سێكسی بووە بۆ سەریان.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230513-91352023-dfgrt546656565656-jpgc148fd-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری و دوای سكاڵای دانیشتووانی شارۆچکەی "مەلا عەبدوڵڵا" تۆمەتبارێك دەستگیر كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو كەسەی دەستگیر كراوە تۆمەتبارە بە فێڵكردن لە منداڵان و ڕفاندنیان و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەریان لە شارۆچکەی مەلا عەبدوڵڵا، هەروەها تۆمەتبارەکە ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە.