دایکی ئاشتی یادە هەفۆ کۆچی دوایی کرد

دایکی ئاشتی یادە هەفۆ کە ژیانی بۆ تێکۆشان تەرخان کردووە، دوێنێ لە ئەنجامی نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکی ئاشتی یادە هەفۆ کە بە درێژایی ژیانی تێکۆشانی کردووە، دوێنێ ١٨ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

نەفیە عەزیز ئیبراهیم کە بە 'یادە هەفۆ' ناسراوە، لە ساڵی ١٩٤٨ لە شاری قامیشلۆ لە دایک بووە، دایکی١٠ کچ و کوڕە، کوڕەکەی یوسف نەبی (شڤان ڕۆهات) شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، لە١١ی تشرینی یەکەمی٢٠١٩ لە سەرێکانی کۆچی دوایی کرد، هەروەها کوڕی شەڕڤانی یەپەگە حسێن نەبی (چاڤرەش)ی بەخێوکرد، کە لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە شاری ڕەققە کۆچی دوایی کرد.

 

 یادە هەفۆ لە ساڵانی نەوەدەکاندا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ناسیوە، لە سەردەمی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا، یەکێک بوو لە دایکانی ئاشتی، زۆرجار بەشداری چالاکییەکانی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ شەرمەزارکردنی هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا کردووە.

 

یادە هەفۆ لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان بووە و دوێنێ کاتژمێر ١٧:٣٠ لە نەخۆشخانەی تیشێ لە قامیشلۆ کۆچی دوایی کرد.

 

تەرمەکەی لە گوندی سێگرکەی سەر بە قامیشلۆ بەخاک سپێردرا.