دایکانی ئاشتی سنە پشتگیریان لە وریشە مورادی کرد

دایکانی ئاشتی سنە بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی، ئەندامی کژار کە لە زیندانی ئەڤین مانی لە خواردن گرتووە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی ئاشتی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی، ئەندامی کژار لە زیندانی ئەڤین لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە ڕۆژی خەبات دژی سزای لە سێدارەدان دەستی بە مانگرتنێکی نادیار لە خواردن کردووە؛ دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

 

چالاکیی دایکان لە ١٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دایکانی ئاشتی لە چیای عابید لە سنە کۆبوونەوە و ئەو پەتانەیان سووتاند کە مانای هەڵواسینی بوو و دروشمی "نا بۆ هەڵواسین، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد"یان دەوتەوە.

 

هەروەها دایکانی ئاشتی داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە دژی "لە سێدارەدان" تێبکۆشن.