دایکانی شەممە: کۆتایی بە نکۆڵیکردن و بێسزایی بهێنن

دایکانی شەممە لە هەفتەی هەزار و ١٢٥دا پرسیاری چارەنووسی فەهمی تۆسونیان کرد و بانگەوازیان ئاراستەی دەسەڵاتداران کرد، کە ”دۆسیەکە بە ئەنقەست داخرا، لە داواکاریی دادپەروەری پاشەکشە ناکرێت.”

ئیستەنبوڵ

 

دایکانی شەممە بە داواکاری "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، بکوژان دادگایی بکرێن" لە هەفتەی هەزار و ١٢٥ەمیندا لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای ئیستەنبوڵ چالاکیی هەفتانەی خۆیان ساز کرد، دایکانی شەممە، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD)ی ئیستەنبوڵ و گەلێک پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە چالاکییەکەدا ئامادە بوون، هەروەها لە چالاکییەکەدا، وێنەی بێسەروشوێنکراوان بەرز کرایەوە، لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا پرسیار لە چارەنووسی فەهمی تۆسون کرا کە لە ۱۹ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥دا بێسەروشوێن کرابوو.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئیقبال ئەرەن "کەسی شەممە" خوێندرایەوە.

 

”ئەوان من دەکوژن”

ئیقبال ئەرەن ئاماژەی بەوەشکرد، کە ۳۱ ساڵە ئەوان پرسیار لە چارەنووسی فەهمی تۆسون دەکەن و لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە هاتبوو: لە بەیانیی ۱۹ی تشرینی یەکەمی ۱۹۹٥دا، فەهمی تۆسون (۳٥ ساڵ)، باوکی پێنج منداڵ بوو و لە ماڵی خۆی لە ئاڤجیلار لەگەڵ هاوڕێی نزیکی حسێن ئایدەمیر نانی بەیانی دەخوارد، دوای نانی بەیانی، هەردوو هاوڕێ دەرچوون، ئەو ئێوارەیە، سێ کەسی چەکدار بە جلی مەدەنییەوە، فەهمی تۆسونیان بە ئۆتۆمبێلێکی ڕێنۆی سپی بە تابلۆی ٣٤ UD ٥٩٧ هێنایە بەردەم ماڵەکەی، کاتێک هاوژین و منداڵەکانی خۆی دید، هاوری کرد و وتی: ئەوان من دەکوژن!، ئەوان ڕایانکردە بەرەو ڕووی، بەڵام فەهمی تۆسونیان بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلەکە کرد و بردیان، هانیم تۆسون دەستبەجێ چوو بۆ بنکەی پۆلیسی ئاڤجیلار و ڕفاندنی هاوژینەکەی ڕاگەیاند، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی دا و داوای دەستوەردانی کرد، بەڵام پۆلیس بە وتی کە هیچ شتێک نییە ئێمە بتوانین بیکەین، هیچ شتێکیان نکرد، هانیم تۆسون و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) هەموو ڕێکارە یاساییەکانیان گرتە بەر بۆ ئەوەی ڕووداوەکە لە بەرچاو بگرن، بەڵام ئەوان نکۆڵیان لە دەستگیرکردنی فەهمی تۆسون، لەو ڕۆژەوە هیچ زانیارییەک نییە لە سەر فەهمی و حسێن ئایدەمیر کە لەگەڵ ئەو لە ماڵ دەرچوو.

 

”دۆسیەکە بە ئەنقەست دواخرا”

ئیقبال ئەرەن جەختی لەوە کردەوە،  کە بنەماڵەکە دوای ڕووداوەکە پەنایان برد بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) و وتی: لە دۆسیەیەی ساڵی ۲۰۰۳دا یەکلا بووەوە، حکومەت لە بەرگریی خۆیدا لە بەرامبەر مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) دا بەم شێوەیەی قسەی کرد ”حکومەتمان بەهۆی بێسەروشوێنبوونی فەهمی تۆسون دڵگرانە”لەگەڵ ئەوەی مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) بەرپرسیارێتی دەوڵەتی بۆ پێشێلکردنی مافی ژیانی فەهمی تۆسون قبوڵ کرد، بەڵام حکومەت لەم دۆسیەیەدا ئەرکی خۆی لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر بەجێ نەهێنا، دۆسیەکە بەهۆی بڕیاری نەدادگاییکردن و بەهۆی بەسەرچوونی کاتەوە داخرا، هەروەها ئەو تانانەی کە لێدران ڕەتکرانەوە، دۆسیەکە بە ئەنقەست دواخرا، ئەمڕۆ ئێمە جارێکی تر بانگەواز لە دەسەڵاتدارانی دادوەری و سیاسی دەکەین، ئیتر بەسە، کۆتایی بە نکۆڵیکردن و بێسزایی بهێنن، ئەرکەکانی خۆتان لە چوارچێوەی یاسای گەردوونی بەجێ بێنن، لە دۆسیەی فەهمی تۆسوندا دادپەروەری مسۆگەر بکەن، چەندین ساڵ تێپەڕ بێت، ئێمە دەست لە داواکاری دادپەروەری بۆ فەهمی تۆسون و بۆ هەموو بێسەروشوێنبووەکانمان هەڵناگرین، چەندین ساڵ تێپەڕ بێت ئێمە پرسیار لە چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان دەکەین.

 

”ئیتر بەسە، گۆڕەپانی گەلاتەسەرای بکەنەوە”

هانیم تۆسون ڕوونیکردەوە، کە دەوڵەت چیڕۆکی ئەوان، لە خۆیان باشتر دەزانێت و وتی: واز لە باسکردنی ڕاستییەکان بهێنن، بۆچی ئەمڕۆ لەبەردەم بەربەستەکانی پۆلیسدا وەستاوین؟ ئێمە لێرە باسی ئاشتی دەکەین، ئێمە خەڵکە بێسەروشوێنکروەکانمان دەوێت، بەسە بەسە، گۆڕەپانی گەلاتەسەرای بکەرەوە لێمان مەترسن.

 

چالاکییەکە بە دانانی گوڵی جیاواز لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆتایی پێ هات.