دایکانی لەچک سپی سەردانی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیان کرد
بە مەبەستی پشتیوانی و یەکڕیزی گەلی کورد، دایکانی ئاشتی لەچکسپی سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کورستانیان کرد. سلێمانی
بە مەبەستی پشتیوانی و یەکڕیزی گەلی کورد، دایکانی ئاشتی لەچکسپی سەردانی مەکتەبی ڕێکخراوەکانی یەکێتی نیشمانی کوردستانیان کرد.
سلێمانی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دایکانی ئاشتی لەچکسپی سەردانی مەکتەبی شەهیدانیان لە مەکتەبی ڕێکخراوەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی کرد.
لە سەردانەکەیاندا لەلایەن چرا عومەر لێپرسراوی بۆردی کاروباری شەهیدان و جینۆسایدا پێشوازیان لێکرا، دایکانی لەچکسپی باسیان لە گرنگی یەکڕیزی دایکان و ژنان کردووە بۆ گەلی کوردستان.
لای خۆشیەوە چرا عومەر لێپرسراوی بۆردی کاروباری شەهیدان و جینۆساید پاڵپشتی خۆی بۆ دایکانی ئاشتی لەچکسپی دەربڕی، کە بە یەکڕیزی گەلی کورد سەردەکەوێت.