دایە شەریفە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین مان لە خواردن دەگرێت

دایە شەریفە زێڕینی، دایکی داواکاری دادپەروەری لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ چالاکوانانی مەدەنی کوردستان مان لە خواردن دەگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٧ تشرینی یەکەم، دایە شەریفە، دایکی داواکاری دادپەروەری و دایکی زیندانی سیاسی کوردی لە سێدارەدراو، ڕامین حسێن پەنایی، لە پەیامێکدا بڵاویکەردەوە بۆ پشتگیری لە وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کردی زیندانی کراو لە زیندانی ئەڤین، کە لە بەرامبەر سزای لە سێدارەدان دەستی بە مانگرتنی خواردن کردووە دەست بە مانگرتن دەکات و خوازیاری کۆتایی هێنانی مانگرتنی وریشە مورادی بوو.

 

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

من دەمەوێت کچە تێکۆشەرەکەم وریشە مورادی کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت، ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی ژنان پێویستی بە ژنانی بەهێزی وەک ئێوە هەیە، دەبێت پێکەوە ئەم ڕێگایە ببڕین.

 

بەدڵ و گیان دەبمە پاڵپشت و هاوەڵتان، ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ چالاکوانانی مەدەنی کوردستان لەگەڵ کچەکەم وریشە مورادی دەست بە مانگرتن دەکەم.

 

وریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەژار لە ڕۆژی ی١٠ ئەم مانگە لە بەرامبەر سزای لە سێدارەدان دەستی بە مانگرتن لە خوادن کردووە و لە ئێستادا ١٨ ڕۆژە لە مانگرتندایە.