داوای گۆڕینی ناوی چوارڕیانێک بە ناوی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان و هێرۆ دەکرێت
لە داواکارییەکدا بۆ قایمقامیەتی سەیدسادق داوای گۆڕینی ناوی چوار ڕیانی "تەپەڕەش- هەیاس، سەیدسادق-سلێمانی" لەسەر ڕێگای سەرەکی سەیدسادق- هەڵەبجە بۆ ناوی ڕۆژنامەنووسان "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین " دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٣ی ئاب، لە گوندی تەپەڕەس سەر ڕێگای سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی کۆمپانیای چەتر بۆ کاری میدیایی کرد، بە هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی "گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین" گیانیان لەدەستداو و ٦ ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون.
کاردانەوەکان دژی ئەو هێرشەو بە ئامانج کردنی ڕۆژنامەنووسان تادێت فراوانتر دەبێت و داوا دەکرێت بکەران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
هەروەها ئەمڕۆ ٢٥ی ئاب کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی شارۆچکەی سەیدسادق داوکارینامەیەکیان ئاڕاستەی قایمقامیەتی سەیدسادق کردووە بە مەبەستی گۆڕینی ناوی چوار ڕیانی "تەپەڕەش- هەیاس، سەیدسادق-سلێمانی" لەسەر ڕێگای سەرەکی سەیدسادق- هەڵەبجە بۆ ناوی ڕۆژنامەنووسان "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین".