داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت ڕێگری لە کۆنسێرتی هونەرمەندی بیانی بکات
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد ڕێگە بە کۆنسێرتی هونەرمەندی بیانی نەدەن.

ناوەندی هەواڵ
وەزارەتى ڕۆشنبیرىی و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد کە ڕێگەپێدان بۆ هیچ هونەرمەندێکی بیانی نەدات کۆنسێرت لە هەرێم ئەنجام بدات.
داواکاریشە بێ ڕەزامەندی سەندیکای هونەرمەندان و وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێگەپێدان بۆ کۆنسێرتی هونەرمەندانی بیانی نەکرێت.
ت.پ