داوا لە عێراق دەکرێت پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگرێت
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا دەکات، هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگیرێت.

ناوەندی هەواڵ
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە بێسزایی لە تاوانەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە هەموو دەسەڵاتدارانی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین هەوڵی زیاتر بدەن بۆ جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە پێشێلکاری و و ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی کارەکانیان و هێرشکردنە سەریان.
دەشڵێن: ئێمە گرنگییەکی زۆر بەم بابەتە دەدەین لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شەفاف و تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە، بۆ ئەوەی بەربەستێکی ڕاستەقینە دروست بکرێت و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان مسۆگەر بکرێت.
هاوکار ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد کە دژ بە ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕاگەیاندن ئەنجامدراون لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی غەززە و لوبنان.
لە كۆتایدا هاتووە، هەربۆیە داوا لە عێراق دەکەین پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگرێت.