دانیشتووانی مەخموور بە ئاهەنگێک یادی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوایان بەرز ڕاگرت
لە کامپی مەخموور بە بۆنەی ساڵیادی چالاکی ئێشکگریی ئاهەنگێکی جەماوەری بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ١٢یەمین ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، ئێشکگری کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، بووە ساڵێک بە بۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی چالاکیی ئیشکگری و ١٢یەمین ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوا، ئاهەنگێکی جەماوەری بەڕێوەچوو، ئاهەنگەکە بە یەک خولەک ڕێزگرتن و بە بەشداریکردنی ناوەندی کولتوورو هونەر دەستی پێکرد، دوای مەراسیمەکە، ئەحمەد شەهباز، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور قسەی کرد.
ئەحمەد شەهباز، لە سەرەتای قسەکانیدا یادی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوای بەرز ڕاگرت و وتی: ١٢ ساڵەی شۆڕش لە ڕێبەر ئاپۆ، سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز دەکەین، هەزاران کچ و کوڕی کورد لە کوردستانەوە بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ڕۆژئاوایان ئەنجامدا، لە سەردەمی شۆڕشدا چەندین باجی بەنرخ درا، گەلەکەمان دژی هێرشەکانی سەر خاک و ناسنامە و کولتوورەکەی شەڕی کرد، ئەگەر ئەمرۆ لە ڕۆژاڤای کوردستان چروسکی ئازادی گەشه بکات، ئەوە لە سایەی شەهیدانی کوردستانە، شۆڕشی ڕۆژئاوا هێڵی ژنێکی ئازادە، وەک گەلی مەخموور سڵاوی خۆمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرین.
هەروەها لە ئاهەنگەکەدا، ئەنجومەنی عشتار وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک دیاری پێشکەش بە خانێ بەنەک کرد کە ماوەی ساڵێکە بە بەردەوامی بەشداری لە چالاکییەکەدا کردووە.
پاشان گروپی هەڵپەڕکێی لەهەنگێن مەتینا نمایشیان کرد، هەروەها هونەرمەند ڕەڤین ئاراس بە گۆرانییەکانی بەشداربوو.
ئاهەنگەکە بە دروشم و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.