دانیشتوانی قامیشلۆ : ڕۆژی ٤ی نیسان دەکەینە ڕۆژی ئازادی و تێکۆشان

بە بەشداری سەدان هاوڵاتی، دانیشتووانی قامیشلۆ لە پارێزگای جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یادی ٧٦ هەمین ساڵیادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر دروشمی "٤ ی نیسان سەرهەڵدانەوەی ئازادی ژنان و گەلانە" کردەوە.

قامیشلۆ- سەدان بەشداربووی مەراسیمی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دڵنیاییان لەوە کردەوە کە ڕۆژی چواری نیسان دەکەنە ڕۆژی ئازادی و تێکۆشان و بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان تا ئازادکردنی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

لە ژێر دروشمی "٤ ی نیسان سەرهەڵدانەوەی ئازادی بۆ ژنان و گەلان"، کۆنگراستار بەبۆنەی ٧٦ هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ،ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ڕۆژی هەینی ٤ ی نیسان بە بەشداری سەدان هاوڵاتی، لە دانیشتووانی شارەکە ،لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاهەنگێکی ڕێکخست.

 

لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا وەزحی وانکی وتی:" بە دەنگی ئەو ژنە ئازادە سڵاوی خۆمان ئاراستەی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین چاوەڕێی ئەو ڕۆژەین کە بە جەستەیی لە زیندان ئازاد بکرێت بۆیە بەهەموو توانامانەوە کار دەکەین ،بۆ بەدەستهێنانی ئازادی چونکە لەدایکبوونی ئەو لەدایکبوونی هەموو مرۆڤایەتییە".

 

لای خۆیەوە سەهام سولەیمان جەختی لەوە کردەوە کە لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەدایکبوونی گەل و گەلی کوردە کە ئارەزووی ئازادی دەکەن،ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو ژنێک تێدەکۆشێت و بەرهەڵستی دەکات تا ئەو کاتەی جەستەیی ئازاد دەبێت، کە لەپاڵ هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژنان گەشەیان کرد و کۆمەڵگەکان لەگەڵیاندا گەشەیان کرد، یەکینەکانی پاراستنی ژنان دامەزرا، دەزگاکانی خۆیان دامەزراند ،"لێرەوە دەبینین کە هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردۆتە هێز بۆ خۆیان".