دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ"، ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی ئەوروپا، یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا، ڕێکخراوی ژنانی ئێزدی لە ڕووسیا و ئەرمینیا ، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم و بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و دوایین با

شنگال

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ"، ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی ئەوروپا، یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا، ڕێکخراوی ژنانی ئێزدی لە ڕووسیا و ئەرمینیا، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم، بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، زیادبوونی جموجۆڵی سوپای عێراق لە ناوەندی شنگال و کارە خراپەکانی دژی کۆمەڵگەی ئێزدی بڵاوکردەوە. 

 

لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا، فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و کارە خراپەکانی لە شنگال بیرهێنایەوە، وتی: کۆمەڵگەی ئێزدی بە ئایین و بیروباوەڕ و کولتوورەکەیەوە یەکێکە لە پێکهاتە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا، ئێمە کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخوازین، هەزاران ساڵە ئاستی ژیانمان لەسەر بنەمای یەکسانی بووە، لە مێژوودا، کۆمەڵگەی ئێزدی ئێمە ٧٤ جار بە عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە کەوتۆتە ژێر فەرمان، وە هەموو ئەو فەرمانانەی کە جێبەجێ کراون بە ئامانجی قڕکردنی پێکهاتەی ئێزدی جێبەجێ کراون، لەئەنجامی ئەو فەرمانانەدا، پێکهاتەی ئێزدی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. 

 

فەرمانەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعش لە شنگال لەبەردەم چاوی جیهاندا جێبەجێ کرا، لە ئەنجامدا، هەزاران کەس کوژران، هەزاران ژن و ژنانی گەنج و گەنجان لەلایەن داعشەوە بە دیل گیران، لە شنگال دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ هەن و تا ئەمڕۆش گۆڕی بەکۆمەڵی نوێ دەدۆزرێتەوە، سەدان هەزار کەس ناچار بوون ماڵ و شوێنی خۆیان بەجێبهێڵن، بە تایبەتی ئاوارە بوون بۆ باشووری کوردستان، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە ٢٠ی ئاب بڕیاریدا، ئەگەر تا سەرەتای ساڵ کۆچبەران نەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ئەوا لە باری پەنابەرییان دوور دەخرێنەوە و دەبنە دانیشتوی ئەو شوێنانەی کە ئاوارە بوون، هەروەها دۆسیەی پەنابەران دادەخرێت. 

 

دەمانەوێت ئەوەتان بیر بخەینەوە کە مادەی ١٤٠ی گفتوگۆیاوی شنگالیش دەگرێتەوە، کە ساڵی ٢٠٠٧ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان دا، بەڵام نەیانتوانی و تا ئەمڕۆش یەکلایی نەبووەتەوە، هەروەها نەیانتوانی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم پەیوەست بە ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکەن، ئەم بڕیارە سیاسییەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ مادەی ١٤٠ و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم، هەر وەک چۆن مادەی ١٤٠ و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم بە ڕاست نابینین، بڕیارەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش بە ڕاست و زۆر مەترسیدار نابینین، چونکە ئەم بڕیارە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییە. 

 

لێبوردنی چەتەکان و جموجۆڵی سوپای عێراق 

لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ژنانی ئێزدی ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی بڕیاری لێبوردنی گشتی حکومەتی عێراق هەزاران چەتەی داعش ئازاد کراون و ئەم هەڵسەنگاندنەیان کردووە: لەبری ئەوەی چەتەکانی داعش بخرێنە بەردەم دادگا، حکومەتی عێراق ئازادیان دەکات، بەو پێیەی حکومەتی عێراق نەیتوانی بە زەبری چەک بە تەواوی ئامانجەکەی بگات، بە بێدەنگی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی وەک سوپا و میلیشیا و پۆلیس زیاد کردووە، لە شنگال نزیکەی ١١ هەزار سەرباز و پۆلیس و گروپە چەکدارەکان لەنێویاندا حەشدی شەعبی و دیموکراتی کوردستان لە شنگال هەن، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی فیرقە و لیوا و کەتیبە سەربازییەکان، بۆ گوندەکان و دەوروبەریان زیاد دەکرێن. 

 

هەزاران ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەک و تەقەمەنی لە بنکە سەربازییەکانی شنگال جێگیرکراون، سوپا و هێزە چەکدارەکانی عێراق تادێت زەوییە کشتوکاڵییەکان و شوێنی کاری مەدەنی داگیر دەکەن و دەیانخەنە ژێر خزمەتی هێزەکانیانەوە، لە لوتکەی هەموو شەقام و گەڕەک و ڕێگایەکی گشتی ئۆتۆمبێلی سەربازی هەیە ئەوان لەناو هاوڵاتیاندا دەجووڵێن، بە چەکی قورس چەکدارن، لەبەردەم هەموو چێشتخانە و قاوەخانە و بازاڕ و نەخۆشخانە و شوێنی کاردا دەیان کەسی چەکدار هەن، بەڵام بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە دەکەن، جگە لەوەش، سوپا زۆرجار لە بازگەکاندا داوای ناسنامەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە نێویاندا ژنان دەکات، ئایا ئەرکی سوپا لە نێو هاوڵآتیانی مەندەنیدا بێت یان پارێزگاری لە سنوورەکان بکات؟ بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پێویستە سوپا لەسەر سنوورەکان بێت نەک لەناو هاوڵاتیانی مەدنی، ئەم دۆخە کە شنگالیان کردووە بە کامپێکی سەربازی و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنیان سەخت کردووە، ئەمەش جێگای قبوڵ نییە، لە هیچ شوێنێکی عێراقدا، هێزی چەکداری هێندە لە نێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا نییە. 

 

بانگەواز و داواکاری ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی 

لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا، هاتووە کە ئێمە وەک ژنانی ئێزدی هەرگیز ئەو سیاسەتانە قبوڵ ناکەین کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەدا نەبێت، وتی: ئێمە، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ"، ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی ئەوروپا، یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا، ڕێکخراوی ژنانی ئێزدی لە ڕووسیا و ئەرمینیا، ئەو سیاسەتانە قبوڵ ناکەین کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەکەماندا نەبێت و ڕایدەگەیەنن کە مەترسی گەورە هەیە، ئەگەر ئاوارەکان نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هێرشیان بکرێتە سەر یان دۆخێک لە شنگال ڕووبدات، بەرپرسیارێتی ئەمە بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە، بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە بەرامبەر پێکهاتەی ئێزدی لە شنگال و باشووری کوردستان، ئێمەی ژنانی ئێزدی لە هەر کوێیەک بین، هەڵوێستمان وەک خۆیەتی و خەباتی خۆمان دەکەینە جیهانی، ئێمە لایەنگری ئاشتیین و نامانەوێت جارێکی تر زەبر و زەنگی نوێ ئەزمون بکرێتەوە، بۆیە بەهەموو شێوەیەک خەباتی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بەهێزتر دەکەین. 

 

ئێمە، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی ئەوروپا، یەکێتی ژنانی ئێزیدی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوەکانی ژنانی ئێزدی لە ڕووسیا و ئەرمینیا ئەم بانگەوازانە دەکەین: 

 

*پێویستە حکومەتی عێراق بڕیاری ٢٠ی ئاب لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بدات و ماڵیان بۆ دروست بکات و هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت. 

 

*سوپای عێراق و چەکی قورس لە ناوەندی شنگال و گوندەکانی دوور لە ناوچە مەدەنییەکان بکشێنەوە. 

 

*داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، مافی مرۆڤ، دامەزراوەکان، ڕێکخراوەکانی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها ئەو وڵاتانە دەکەین کە جینۆسایدیان ناساندووە، ئەرک و بەرپرسیارێتی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و دەستوەردان لەم دۆخەدا بکەن.