فروغ جەمالپوور بە ٥ ساڵ زیندانی حکومدرا
فروغ جەمالپوور سزای ٥ ساڵ زیندانی و ٢ ساڵ دورخستنەوە بەسەردا سەپێندرا، کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، ئێستا فورو مانی لە خواردن گرتووە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچوون بۆ دۆخی دەستگیرکراوان، فروغ جەمالپوور، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی کەرەجە لە ڕاپەڕینی جەماوەریدا بە وتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکراوە، سزای ٥ ساڵ زیندانی و ٢ ساڵ دورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا.
فروغ لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی شاری کەرەج دەستبەسەرکراوە و بە تۆمەتی سەرکردایەتیکردنی ناڕەزایەتییەکان لە دادگایەکی ئۆنلاین و لەلایەن دادگای شۆڕشی کەرەجەوە سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ دورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا.
فروغ کە هاوکات بەرپرسی سەرپەرشتیکردنی دوو منداڵە، یەکێکە لەو ١٥ ژنە زیندانییەی کە لە چوار ڕۆژ لەمەوبەرەوە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو بێ بڕیاری و سزای توند و نەبوونی چاودێری پزیشکی بۆ زیندانیانی زیندانی کەرەج مانیان لە خواردن گرتووە.