دادگاییکردنی ڕۆژنامەوان کەنزا خاتۆ بۆ ١ی حوزەیران دواخرا
دادگای سەید محەمەد لە جەزائیر دانیشتنی بۆ دۆسیەی ڕۆژنامەوان کەنزا خاتۆ کرد و دۆسیەکەی دواخرا بۆ ١ی حوزەیران.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەوان کەنزا خاتۆ لە ١٨ی ئایار دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە زینداندا دەمێنێتەوە، لە دادگای سەید محەمەد لە جەزائیر دۆسیەی ڕۆژنامەوان کەنزا دواخرا بۆ ١ی حوزەیران.
داواکاری گشتیی دادگای سەید محەمەد، داوای کرد کە بڕیاری ساڵێک زیندانیکردن بەسەر کەنزادا بسەپێندرێت کە پەیامنیری ڕادیۆی IM-ە.
ت.پ