دادگایی دۆزی کۆبانێ دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی دۆزی کۆبانێ دەستیپێکرد، بەڵام لە کۆی ١٨ کەس ١٦ سیاسەتمەداری زیدانیکراو ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە نەبوون، هەریەک لە فیگەن یوکسەکداغ و گوڵتان کشاناک لەناو ئامادە نەبوواندان.
ناوەندی هەواڵ
دۆزی کۆبانێ کە تێیدا، هاوسەرۆکانی گشتیی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ناو ١٨ زیندانیی و لە کۆی ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد، بە پاساوی هاندانی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٤ بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی گرووپە چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، دادگایی دەکرێن، کۆتا دانیشتنی لە دادگای سزای قورسی ئەنقەرە لە هۆڵی کامپی زیندانی سنجان، لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، بەڵام بە فەرمانی کۆشکی کۆماریی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆزەکەوە نەدرا.
ئەمڕۆ ١٦ی ئایار، دانیشتنی دادگایی زیدانیانی دۆزی کۆبانێ دەستیپێکرد، بەڵام ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.
لە دانیشتنەکەدا ناوی ئەو سیاسەتمەدارانە خوێندرایەوە کە ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە نەبوون و ناوەکان بەمشێوەیە بوو "عەلی ئورکوت، گونای کووبیلای، نازمی گور، بولەنت پارماکسز، سەباحەت تونجەل، زەینەب کارامان، زەینەب ئۆڵبەجی، ئاینور ئاشان، ئایشە یاگجی، ئایلا ئاکات، دیلەک یاگلی، پەروین ئۆدونجو، مەریەم ئادبەلی، فیگەن یوکسەکداغ، گوڵتان کشاناک و سەڵاحەدین دەمیرتاش".