دادگا دووبارە کەیسی خەدیجەی دواخست
دادگای مەغریب کەیسی خەدیجەی دواخست کە منداڵێکی کچە و ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجەی بە کۆمەڵ بووەتەوە، لەسەر کەیسەکە ١٥ کەس تۆمەتبار کراون، لەوانە ١٢ کەسیان بە تۆمەتی گێچەڵکردن و ڕفاندن و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تاوانبارن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-09-02-2022-mexrib-jinaxwedtat-jpg7e8dd1-image.jpg)
مەغریب
لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٢دا دادگای بەنی مەلالی مەغریب، بڕیاری سزادانی تاوانبارانی کەسی خەدیجەی دا، کە لەلایەن گروپێک کەسەوە ڕفێندرا و توندوتیژی و ئەشکەنجەیان کردبوو، لەسەر کەیسەکە ١٢ کەسی تۆمەتبار بە ڕفاندن و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکراون.
گرێدراو بە دۆسیەکە دادگای بەنی مەلال ١٤ کەسی بە ٢٢٦ ساڵ زیندانی سزاداوە و ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار تەمەنی یاسایی بوو بە سێ ساڵ زیندانی سزادران، جگە لە سزای زیندانی، دادگا بڕیاری قەرەبووی ماددی بەسەر تۆمەتباراندا سەپاند و بڕی ٢٠ ملیۆنی مەغریبییە و کەیسەکە ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت، دانیشتنی دادگاش لەسەر کەیسەکە بۆ ٧ی ئاداری ئەمساڵ دواخرا.
ڕووداوەکە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕوویداوە، کاتێک خەدیجە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو لە نزیک شاری بەنی مەلال لەلایەن کۆمەڵێک پیاوەوە ڕفێندرا و پاشان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و ئەشکەنجە دراوە.
ت.پ