د.دیلمان ئازاد: نەفرەت لە بیری ژن کوشتن
دیلمان ئازاد پسپۆری پزیشکی دادوەری دەڵێت: "نەفرەت لە بیری ژن کوشتن، هیچ ئازایەتییەک لە ژن کوشتن نییە".
دیلمان ئازاد پسپۆری پزیشکی دادوەری دەڵێت: "نەفرەت لە بیری ژن کوشتن، هیچ ئازایەتییەک لە ژن کوشتن نییە".
ناوەندی هەواڵ
پزیشک دیلمان ئازاد ئاماژە بەوەدەکات کە لەماوەیەکی کەم ١١ ژن بکوژرێت دەبێت ئەوە چ جۆرە بیر کردنەوەیەک بیت، چ جۆرە ڕۆشەنبیریەک بێت، دەبیت ئەوە چ داب و نەریتیک بیت، بەداخەوە هەزار جار بەداخەوە بۆ ئەو داب و نەریتە ناشرینە.
دەشڵێت: "هیچ شەرەفێک لەژن کوشتن نییە هیچ ئازایەتییەک لە ژن کوشتن نییە، زۆر دەمێکە بە هۆی کارەکەم دەبینم بە چ جۆرێک سەیری ژن دەکرێت لەکۆمەلگا، چ توندوتیژیەک دەکرێت بەرامبەر ژن، بەسە تاکەی ئەو بیرە هەڵەو دواکەوتووە لەناومان بیت تاکەی وابزانین کە ژن کوژرا شەرەف دێتە کا".
دیلمان ئازاد ئاماژە بەوەدەکات کە هەوڵبدرێت لە منداڵەکانیانەوە فێری خۆشەویستیان بکەن بەرامبەر ژن، پێیان بڵێن ژن ژیانە ژن دایکە ژن خوشکە ژن هاوسەرە، دەشڵێت: "ئیمە مرۆڤین هەر هەڵەیەکیش ڕووبدات کەس بۆی نەهاتووە کۆتای بە ژیانی کەس بهێنێت".