ئاگربەست لە لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
بە ڕێککەوتنی ئیسرائیل و حزبوڵا کە ڕۆژانە گفتوگۆی لەسەر دەکرا، ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە لوبنان دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ
لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکرد، شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵادا بەردەوامە، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا زیادی کردووە، ئاگربەست کە ڕۆژانە لە ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرا، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠بە کاتی ناوخۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت، لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا چەکدارانی حزبوڵا سەرجەم چەکەکانیان لە ناوچەی ناسراو بە هێڵی شین لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان و ڕووباری لیتانی دەکشێننەوە.
هەروەها یەکەیەکی سوپای لوبنان کە ٥ هەزار کەسی تێدایە، لەم ناوچەیەدا جێگیر دەبن کە حزبوڵا چۆڵی دەکات، دوای کشانەوەی حزبوڵای لوبنان، پێشبینی دەکرێت ئەمریکا کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات، لە ماوەی دوو مانگدا هێزەکانی ئیسرائیل دەکشێنەوە و بەم شێوەیە هەوڵی گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەدەن.