لە ڕێگای پەیمانگای تەندروستییەوە ئامادەکاری بۆ هەر بارودۆخێک دەکەن

بەڕێوەبەران و خوێندکارانی ژنی بنکەی تەندروستی عەفرین – شەهبا ڕایانگەیاند، ئیرادەیان لە لەشکرکێشی و هەڕەشەی داگیرکاری زیاترە و دەبنە ئایندەی کۆمەڵگەکەیان و هاوکاری خەڵکەکەیان لە بواری تەندروستیدا.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- دەستەی تەندروستی عەفرین-شەهبا لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ پەیمانگاری تەندروستیا لە شەهبا کردەوە. لە پەیمانگاکەدا خوێندکاران دوو ساڵ خوێندنی تیۆری و پراکتیکی لەلایەن مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی وەردەگرن و دواتر لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی ناوچەکە دەوام دەکەن. لەبەرئەوەی شەهبا ڕۆژانە ڕووبەڕووی گەمارۆدانی حکومەتی دیمەشق و لەشکرکێشی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەبێتەوە، بۆیە پێویستی بە کارمەندانی تەندروستی هەیە.

 

لە ساڵی یەکەمدا ٢٢ خوێندکار جێگەی خۆیان لە زانکۆ گرتەوە و ئەمساڵ ٢٢ خوێندکار لە زانکۆن و بەردەوامن لە خوێندن. لە ساڵی ٢٠٢٣ گروپی یەکەمی خوێندکاران کە ١٧ خوێندکارن، لە پەیمانگاکا دەرچوون و لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە مەشق و ڕاهێنانەکانیان ئەنجام دەدەن، ئێستاش بەردەوامن لە ساڵی دووەمیان لە پەیمانگاکە و سەبارەت بەم بابەتە بەڕێوەبەران و خوێندکارە کچەکانی بنکەی تەندروستی قسەیان لەگەڵ کردین.

 

''ئاسان نییە پەیمانگای تەندروستی لە شوێنی کۆچبەریدا بکرێتەوە"

بێریڤان کۆڵۆشۆ، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی عەفرین- شەهبا باسی لە ئامانجی کردنەوەی بنکەی تەندروستی شەهبا و پێداویستییەکانی خوێندکاران لەگەڵ ئەم بنکە کرد و وتی: "بەهۆی پێویستیمان بە کارمەندانی تەندروستی لە ناوچەکە، بنکەی تەندروستی کرایەوە، ئەمە بۆ ماوەی دوو ساڵە خوێندکاران لەم پەیمانگا پەروەردە دەبینن. دەرچوونی خوێندکارانی ئەم پەیمانگا و جێگیرکردنیان لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە بارگرانی کەرتی تەندروستی کەمدەکاتەوە. ساڵی ڕابردوو ١٧ خوێندکار لە گرێبەستەکە دەرچوون، ئێستاش وەک پەرستار لە نەخۆشخانەکانی ئاڤرین  و تل ڕەفعەت کار دەکەن، چونکە ئێمە لە ناوچەیەکدا دەژین کە ڕۆژانە گەمارۆ و هێرشی تێدایە، ئاستەنگی زۆر دروست دەبێت و هەندێک جار بەهۆی نەبوونی گازۆیلەوە ناچارین دەرگای پەیمانگاکە دابخەین. کردنەوەی پەیمانگای تەندروستی لە شوێنی کۆچبەرییەوە ئاسان نییە، بەڵام بە کاری خوێندکاران و مامۆستایان ئەم دەرفەتە کرایەوە و سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنن".

 

"دۆخی ناوچەکە کاریگەری لەسەر پەروەردە هەیە"

خوێندکار فەریدە هەبەش، کە لە ساڵی یەکەمی پەیمانگاکە دەخوێنێت، باسی ئەو سەختییانەی کرد کە دەیبینن و وتی: ئێمە تازە دەستمان بە خوێندن کردووە، ئەو سەختی و ئاستەنگانەی دەیبینین زۆرن، بەڵام بەرخۆدان و ئیرادەمان لەم سەختییانە گەورەترە . ڕۆژانە لەگەڵ هێرش و هەڕەشەی داگیرکاریدا دەژین، ئەمەش کاریگەری لەسەر دۆخی خوێندن و خوێندکارن دەبێت، زۆرجار بەهۆی هێرشی توندی داگیرکارییەوە، پەیمانگاکە دادەخەن، ئەمەش دەبێتە بەربەست لەبەردەم خوێندنمان، خوێندن لە پەیمانگای نی تەندروستی لە بارودۆخی شەڕدا ئاسان نییە. پەیامی ئێمە وەک خوێندکاری کۆچبەر ئەوەیە کە ئەگەر هێرشەکان توندتر بن، خوێندنمان ڕاناگرین و خەونەکانمان بەدی دەهێنین، هەروەها هیواکانی ڕێبەر ئاپۆ لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سیاسی و ئەخلاقیدا بەدی دێنین.

 

"خەونەکانی برا شەهیدەکەمم بەدیهێنا"

زەرین ئیبیش باسی خەونەکانی کرد و وتی: خەونەکانی پاکرەڤانی برام بەدی دێنم، کە ویستی بەشداریم لەم پەیمانگا بکەم، هیوام ئەوەیە کە لە داهاتوودا لە بواری تەندروستیدا یارمەتی خەڵک و کۆمەڵگە بدەم. ئێمەی کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا ڕووبەڕووی چەندین سەختی ژیان دەبینەوە، یەکێکیان گەمارۆدانی حکومەتی دیمەشقە و ئەوی دیکەیان هێرش و هەڕەشەکان و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیایە کە ڕۆژانە ئەم ناوچەیە دەکرێتە ئامانج، بۆیە ویستم لە بواری تەندروستیدا پەرە بە بدەم و بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵکی خۆم بدەم بخوێنم.

 

"کارەکانمان ئێستا سوودی بۆ خەڵک دەبێت"

هەروەها بەرفین ئیلۆ سەرنجی بۆ ئەو بیرۆکانە ڕاکێشا کە لە پەیمانگاکە دەیبینن و وتی: بیرۆکەی تیۆری و پراکتیکی لە پەیمانگاکە دەبینین. ئێمە وانەی لەسەر ناساندنی دەرمان و ئەناتۆمی جەستە و هەروەها وانەی پراکتیکی لە هەفتەیەکدا ڕۆژێک دەبینین کە هاوکات پەیوەندی بە فریاگوزاری سەرەتاییەوە هەیە. ئەو سیمینارانەی دەیبینین بە زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزین، هەوڵ دەدەین هاوسەنگی لە نێوان خوێندنەکەماندا دروست بکەین. لە هەمان کاتدا ئێمە ئێستا کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەم کارە سوودبەخش و پاڵپشت بێت. دوای کۆتایی هاتنی وەرزی یەکەم، مەشقەکانمان لە نەخۆشخانەکانی تەنیشت پەیانگاکە دەبینین".

 

"وانەی پراکتیکی و تیۆری دەبینین"

ڕۆنی بەکر کە لە ساڵی دووەمی پەیمانگاکە دەخوێنێت، ئاماژەی بەوەدا کە مەشق و ڕاهێنانەکانی لە نەخۆشخانە و پەیمانگاکە وەردەگرێت و گوتیشی: "ماوەی دوو ساڵە لە پەیمانگای تەندروستی دەخوێنم، ساڵی یەکەم سەخت بوو، بەڵام ساڵێکی سەرکەوتوو بوو لە سایەی ماندووبوونی مامۆستاکانمان. لە پشووی پەیمانگاکەدا ڕاهێنانە کردارییەکانمان لە نەخۆشخانە هەیە. ئێستا بەردەوامین لە ساڵی دووەمی مەشقکردن، هەفتەیەک وانەی تیۆریمان هەیە لە پەیمانگا و هەفتەیەک وانەی پراکتیکیمان هەیە لە نەخۆشخانە. دەبینین کەسانێک زۆرن کە لە نەخۆشخانەکاندا هێرشیان کراوەتە سەر و بریندار بوون، بۆیە پێویستی بە کارمەندی تەندروستی هەیە".

 

لە کۆتایدا وتی: بە خوێندنەوە و فێربوون ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕین لە کۆمەڵگادا ئەگەر ڕووداوێک ڕوویدا، دەتوانین فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بکەین تاوەکو بریندارەکان دەگەنە نەخۆشخانە.