شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە هەمووان بەشداریی بکەن و مافی خۆیان بچەسپێنن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە بەشداریی لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان بەشداریی بکەن و مافی خۆیان بچەسپێنن.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان دەستی پێکرد، ژنانی هەڵەبجە ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد و بەربژێران هەڵدەبژێرن، ١٣٦ لیست و هەزار و ١٩١ بەربژێر کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمان دەکەن، کە ٣٦٨ بەربژێریان ژنن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەنەکە بەشداریی لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و لە خوێندنگەی ڕەوشەن بەدرخان لە شاری سلێمانی دەنگی دا.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند، دڵخۆشە بەوەی هاوڵاتییان بەشداریی فراوانیان هەیە لە پڕۆسەکەدا و بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت.
وتیشی: ئەم پڕۆسەیە؛ دیموکراسییە و پێویستە هەمووان بەشداریی بکەن و مافی خۆیان بچەسپێنن و بە دەنگەکانیان ببنە بەشێک لە بڕیارەکان لە داهاتوودا.