پێنج هەزار خوێندکار دەستیان کردەوە بە پڕۆسەی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی خوێندکاران بۆ خوێندنگە، ڕوونیکردنەوە پێنج هەزار خوێندکار لە پارێزگای میسان گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندنگە، هەڵمەتەکەش لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەی گەڕانەوەی چەند هەزار خوێندکارێک بۆ خوێندنگە لە پارێزگای میسان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە پێنج هەزار خوێندکار لە میسان گەڕاونەتەوە بەر خوێندن.

 

ئامانج لەم پرۆژەیە بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی وازهێنانە لە خوێندن، هەروەها تیمی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی وازهێنانی خوێندکاران پێکهێندراوە، پاشان لە ڕێگەی دابینکردنی هاوکاری ماددی و مرۆیی پێویستەوە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان کراوە، ئەمە یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی ئامانج لێی ڕێگریکردنە لەو خوێندکارانەی کە بەهۆی بارودۆخەکەیەوە دەرفەتی فێربوونیان لەدەستداوە، وەزارەت خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە بارودۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە.

 

هەموو پارێزگاکان لە ماوەی ئەمساڵدا دەخرێنە ناو هەڵمەتەکەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگییان لەگەڵ یونیسێف و ئەنجومەنی ڕاوێژکاری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بۆ پەروەردە هەیە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کارمەدانی پەروەردە ڕاهێنانیان پێدەکرێت، چونکە بەرپرسیارێتی چوونیان بۆ لای خوێندکار و خێزانەکانیان لە ئەستۆیەدا، بۆ ئەوەی بتوانن پشتگیری تەواو بۆ ژیانی پەروەردەیی خوێندکاران دابین بکەن.