لە ئیتاڵیاوە پشتگیری لە هەڵمەتی تاژێ دەکرێت

ڕێکخراوی ئیتاڵی بە ناوی "کۆمەڵەی ڤێرسۆ ئیل کوردستان" ڕایگەیاند کە بەشدارییان لە هەڵمەتەکەی تاژێ بە دروشمی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ لە ٨ی ئاداردا، هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی دژی توندوتیژی و جینۆسایدی سەر ژنان بە دروشمی "لە بەرامبەر قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" دەستپێکرد و تا ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال لە ٣ی ئابدا بەردەوام دەبێت، ژنان لە زۆر شوێنی کوردستان و جیهانەوە بە وێنە و نامەکانیان پشتگیری لە هەڵمەتەکە کردووە.

 

ئەندامانی دامەزراوەی ناوەندی ئیتاڵیا بە ناوی "کۆمەڵەی ڤێرسۆ ئیل کوردستان"، کە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا چوونەتە شەنگال، ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە هەڵمەتی تاژێ دەکەن، لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدیشدا پڕۆژەی هاوبەشیان بەڕێوە بردووە.

 

ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە وێنەی ژنە تێکۆشەرەکانیان بەرزکردەوە کە لە شەڕی جیهانیی دووەم، دژی نازی و فاشیستەکان تێکۆشاون و سەرنجیان بۆ بەراوردکردنی خەباتی ژنان لە شەنگال ڕاکێشا.