بەهۆی زریانەوە لە هاتای شارە کۆنتێنەرەکان ژێرئاوکەوتن

لە هاتای بەهۆی باران و زریانێکی بەخوڕەوە، ئەو شارە کۆنتێنەرانەی بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ دروستکرابونو، ژێرئاوکەوتن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو باران و زریانە بە خوڕەی لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی دەفنەی ناوەندی شاری عەنتابی سەر بە هاتای دەستی پێکرد، کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەبوو، سەقفی قاوەخانەیەک لە شاری کۆنتێنەرەکان لە گەڕەکی ئۆرهانلیای شارۆچکەی دەفنە فڕی و زیانی بە کۆنتێنەرەکان گەیاند.

 

بەهۆی ئەو بارانە بە خوڕەوە بەشێک لە شارە کۆنتێنەرەکان، کە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ی تیادا دەژین، ژێرئاوکەوتوون.

 

لە بازاڕی درێژی مێژوویی عەنتابیش بەهۆی بارانبارینەوە گۆلی ئاوی گەورە دروست بوون، بارانبارینی بەخوڕ و زریانەکانی دروست دەبن، کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان کردووە و زیانی لێداون.