هەڵپەڕکێی کوردی لە مۆسکۆ خەڵاتی بەدەستهێنا
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، دەستەی گۆرانیبێژی کورد لە پێشبڕکێی گۆرانی و سەمای فۆلکلۆری ڕووسیادا خەڵاتی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ
پێشبڕکێی خەڵاتی گشتی ڕووسی بۆ سەمای فۆلکلۆر لە کۆشکی ڕۆشنبیری زانکۆی پەیوەندییەکانی ڕووسیا بەڕێوەچوو، لە پێشبڕکێکەدا ٨٠ گروپی سەما بەشداریان کرد و زۆرێک لەو گروپانە لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان خەڵاتیان بەدەستهێناوە.
پسپۆڕانی ڕۆشنبیری و هونەری فیدراسیۆنی ڕووسیا بەشدارییان لە پێشبڕکێکەدا کرد، ڤی.جی. شێرشنەڤ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی کۆریۆگرافی وەزارەتی ڕۆشنبیری مۆسکۆ و ی.جی.دەرەڤیاگین، سەرۆکی بەشی سەمای فۆلکلۆری پەیمانگای ڕۆشنبیری دەوڵەتی مۆسکۆ، سەرۆکایەتی دەستەی دادوەرییان کرد.
دەستەی گروپی هەڵپەڕکێی کوردی بە ناوی رووکەن بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد و لە بەشی "فۆلکلۆر" بە نمایشی "چیرۆکی کوردی چیاکانی جولەمێرگ" سەرنجێکی ئامادەبووانیان ڕاکێشا و خەڵاتێکی بەدەست هێنا.