چالاکوانێکی ئەفغانی بەهۆی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
تامانا زریاب پاریانی، چالاکوانی ئەفغانی کە بۆ ماوەی ٩ ڕۆژە لە ئەڵمانیا مانی لە خواردن گرتووە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵێک ژنی ئەفغانستان کە دژی بێدەنگی جیهان لە دژی سیاسەتەکانی تاڵیبان لەبەرامبەر گەلی ئەفغانستان و ژنان شەرمەزار دەکەن و لە ١ی ئەیلولەوە لە کۆڵنی ئەڵمانیا مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکردووە.
ژنان بەو مانگرتنە دەیانەوێت دەوڵەت کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ تاڵیبان بهێنێت و سزا بەسەر تاڵیباندا بسەپێنێت.
تامانا زاریاب پاریانی، یەکێک لەو ژنانەی کە مانی لە خواردن گرتووە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراو بەپێی زانیارییەکان چارەسەری ئەو چالاکوانە بەردەوامە.