هێرش بۆ سەر ژنێکی دیکە؛ برایەک دەستدڕێژی گولـلە لە خوشک و زاواکەی دەکات
لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک، برایەک کە لە سلێمانییەوە دوای خوشکەکەی کەوتووە، دەستدڕێژی گولـلە لە خوشکەکەی و زاواکەی دەکات.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230810-1606296856809-jpg88d381-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی و لە نزیک ڕێگای پشتێنەی کەرکووک و لە نزیک مەلەوانگەی باباگوڕگوڕ دەستڕێژى گولـلە لە ژن و پیاوێک کراوە و بەهۆیەوە بریندار بوون .
سەرچاوەکە وتیشی، بریندارەکان خەڵکی سلێمانین و برای ژنەکە لە سلێمانیەوە دوایان کەوتووە و تا دواجار لە گەڕەکی پەنجا عەلی تەقەی لێکردوون، فیشەک بەر سەری خوشکى تەقەکەرەکە کەوتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و زاواکەشی فیشەک بەر سنگی کەوتووە و لە ئێستاشدا هەردووکیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان .
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە ناوی عەزرا منهل نەجمـە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، زاواکەش ناوی سامی شکورـە و تەمەنی ٣٩ ساڵە، تەقەکەرەکە هەڵهاتووە و لە ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە .