بەردەوامی ناڕەزایەتی شەوانە دژی لەسێدارەدان

لە درێژەی شەپۆلی لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر، ئازادیخوازان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستانیش بەرانبەر بەو تاوانە سیستماتیکییانە ناڕەزایەتیان دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای زیادبوونی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە ئێران و مەترسی لەسێدارەدانی ناڕازیانی دیکە، ئازادیخوازان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان دەستیان بە ناڕەزایەتی خۆیان کردەوە.

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی شەوی ڕابردوو بڵاوکراونەتەوە، لە شارەکانی مەلایر، ئیلام، کرماشان، سنە، تاران، کەرەج، مەشهەد، ئابادان، شیراز و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دەوتەوە، دروشم دەنووسن، نامیلکەیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان کرد بۆ ناڕەزایەتی فراوانتر دژی "کۆماری جێبەجێکار" داوای ئازادی و دیموکراسی و ڕاگرتنی لەسێدارەدانی ڕێکخراوەی زیندانییەکانیان دەکرد.