لە غەزە ژنان کە کاری هونەری دەکەن ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی کۆمەڵگە دەبنەوە

ژنانی غەزە کە لە بواری هونەریدا بەرهەمدارن، بەهۆی فشاری کۆمەڵگەوە بە نهێنی کار دەکەن.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەزە- لە غەزە ئاستەنگی زۆر لە بەردەم پێشکەوتنی ژنان لە بواری هونەریدا هەیە، لەم دواییانەدا هەرچەندە گەشەی ڕۆشنبیری هەبووە بەڵام هەندێک خێزان نەگۆڕاون و پەیوەندی ژنان بە هونەرەوە بە هەڵە دەبینن و ئاستەنگ لەبەردەم ئەو ژنانە هەیە کە کاری هونەری دەکەن.

 

لە گۆرانی وتن وەستێندرا و بەزۆر هاوسەرگیری پێکرا

لسماح ساقەڵا، گۆرانی فۆلکلۆری دەڵێت و کە وەک زۆرێک لە ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی کۆمەڵایەتی بووەتەوە، ڕایگەیاند کە دەنگی ئەو لەلایەن خەڵکەوە زۆر بەرز دەنرخێنرێت و وتی: "لە ڕێگەی ئەو گروپانەوە کە گۆرانی فۆلکلۆری پراکتیزە دەکەن، خۆمم دۆزیەوەو گرنگی زۆرم پێدا، هەموو جارێک کە دەچمە سەر تەختەی شانۆ، دەیانبینم کە چەند کاتژمێرێک گوێ لە دەنگی من دەگرن، بەڵام خێزانەکەم هەمیشە فشار دەخەنە سەر من و وتیان کە دەوروبەر دەربارەی تۆ چی دەڵێن، براکەم لەو کاتەدا بە زۆر هاوسەرگیری پێکردم لە تەمەنم تەنها ٢٠ ساڵ بوو".

 

"ژنانی گەنج بەهۆی دەستبەسەرکردنیان لە ماڵەوە دەترسن"

هانا غەول کە دەرهێنەرو شانۆکارە، تیشکی خستە سەر ئەو زەحمەتیانەی کە ژنان لەڕێگەی هونەرەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە و وتی: "ماوەی حەوت ساڵە لە بواری هونەریدا کار دەکەم، من شاهیدی ئەوەبووم کە ژنانی گەنج بە نهێنی کاری هونەریان ئەنجام دەدا، زۆرێک لەژنە گەنجەکان بەهۆی جیاوازی بواری هونەرییەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی بوونەتەوەو لەوە دەترسن لەماڵەوە دەستبەسەر بکرێن، بۆ نموونە تێبینی ئەوەم کرد کە ئەوان کاری ئامادەکاریی خۆیان لەسەر هەژمارەکانیان لەمیدیای دیجیتاڵدا هاوبەش دەکەن و کاتێک پرسیارم کرد  ئاماژەیان بەفشاری کۆمەڵگە کرد هەروەها خێزانەکان نایانەوێت منداڵەکانیان بە هۆی کۆمەڵگەوە گرنگی بە بواری هونەری بدەن".

 

ئێمە پیاومان وەک ژن نیشان دا

هانا غەول دۆخی ئازاربەخشی خۆی دەربڕی و وتی:"لە ساڵانی ڕابردوودا پێویستیمان بە ژنێک هەبوو بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی ببینێت، بەڵام بەهۆی فشاری خێزانییەوە ئەمە نەدەکرا، بۆیە ئێمە پیاوێکمان گۆڕی و کردمان بە ژنێکی گەنج، پەڕۆیەکمان لەسەر سەری دانا، جارێک لەسەر تەختەی شانۆ کۆمەڵێک ژنی گەنجم پەروردە دەکرد، پیاوێک هات و ئاماژەی بە ژنێکی گەنج کرد و ویستی بیبەمە دەرەوە، پیاوەکە هاوژینی ژنە گەنجەکە بوو، نەیدەویست پەروەردەی نواندن ببینێت، ژنێکی تری گەنج کە گۆرانی دەوت و ناوی ئاشکرا نەکرد، ساڵانێک لە ڕادیۆ لە بواری مۆسیقا و ڕیکلام کاری دەکرد، من لەگەڵ ئەو دانیشتم و قسەم لەگەڵ کرد، پێی وتم چۆن داوای مافەکانی بکات و ڕێگاکانی قایلکردنم بۆ باس کرد، لە ماوەی ٥ ساڵدا، بۆچوونی خێزانەکەی بەرامبەر ئەو گۆڕا".