سکاڵایەک دژی پشکنینی ڕۆژنامەنووسان بە ڕووتی ڕەتکرایەوە

سکاڵا دژی پشکنینی ڕۆژنامەنووسانی ژن بە ڕووتی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرەوە بڕیاری لێکۆڵینەوە نەکردنی لەسەر درا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بێریڤان ئاڵتان پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاکتاوی سیاسی بۆ لێکۆڵینەوە لە بنکەیەکی ئەنقەرە دەستگیرکرا، و ئێستا لە زیندانی ژنانی سنجان دایە، هەروەها دەریا ڕەن، پەیامنێری ژن نیوز لە هەمان بەرواردا دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.

 

بێریڤان و دەریا و ڕۆژنامەنووسانی ژنی دیکە بە ڕووتی پشکنراون، لە دژی ئەو کردەوەیە سکاڵا تۆمار کرا، بەڵام داواکاری گشتی ئەنقەرە بە بڕیارێک بۆ بەدوادانەچوون بۆ سکاڵاکە کۆتایی بە سکاڵاکە هێنا.

 

دژی بڕیاری بەدوادانەچوون بۆ سکاڵاکەی بێریڤان ئاڵتان، تانە لە دووەم دادگای تاوان درا، بەڵام دادگا تانەکەی ڕەتکردەوە.