بۆکان، لە تەقینەوەیەکدا شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
بەهۆی تەقینەوەی خانوویەکی نیشتەجێبوونی شاری بۆکان، شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/01/20230113-20230113-20230113-jinha-iran-bukan-patlama-jpg2f45b3-image-jpgdffcbf-image-jpge43e37-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ، ١٢ی کانوونی دووەم تەقینەوەی یەکێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە دوو ژن، دوو منداڵ و دوو پیاون، ٣ هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
تەقینەوەکە لە شەقامی وەرزشی بۆکان ڕوویدا، خانوویەکی نیشتەجێبوون بەتەواوی ڕووخا و ٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٣ هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان کراون. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی بۆکان ڕایگەیاندووە، سەرچاوەی تەقینەوەکە دزەکردنی غازی شار بووە.
لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا یەکەیەکی بیناسازی بە تەواوی ڕووخا و زیاتر لە ٧٠% زیان بە دوو یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەی دەوروبەری کەوتووە.